تیریزا مه‌ى هۆشداری به ئه‌ردۆغان ده‌دات له‌وه‌ى ئه‌ردۆغان به تۆمه‌تى راونانى ئه‌نجامده‌رانى كوده‌تا پێشێلى مافه‌كانى مرۆڤى له وڵاته‌كه‌ى كردووه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا له سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌ریتانیا دیدارێكى له‌گه‌ڵ تیریزا مه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌تى به‌ریتانیا ئه‌نجام دا، دواى دیداره‌كه تیریزا مه‌ى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئه‌ردۆغانى شه‌رمه‌زار كرد و له‌باره‌ى مافه‌كانى مرۆڤ هۆشداریی پێ دا.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى مه‌ى دواى هه‌وڵ و ناڕه‌زایى رێكخراوه‌كانى بوارى مافى مرۆڤ دێت، ئه‌و رێكخراوانه سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیایان به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه له‌به‌رانبه‌ر رێككه‌وتنه بازرگانییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ توركیا، چاوپۆشی له پێشێلكارییه‌كانى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان ده‌كات له بوارى مافه‌كانى مرۆڤدا.
به‌ڵام تیریزا مه‌ى وه‌ڵامى ئه‌و ناڕه‌زایییانه‌ى دایه‌وه و هۆشداریى به ئه‌ردۆغان دا. مه‌ى ده‌ڵێ، "دادگاییكردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هه‌وڵیان داوه كوده‌تا به‌سه‌ر حكوومه‌تێكى هه‌ڵبژێردراو بكه‌ن، كارێكى ره‌وایه، به‌ڵام نابێت به‌هاكانى دیموكراسى پێشێل بكرێت".
مه‌ی دووپاتى ده‌كاته‌وه كه به ئه‌ردۆغانى گوتووه به‌هاكانى دیموكراسى بپارێزێت و پابه‌ند بێت به مافه‌كانى مرۆڤه‌وه.
رێكخراوه‌كانى بوارى مافه‌كانى مرۆڤ به‌رده‌وام ره‌خنه له ئه‌ردۆغان و ده‌سه‌ڵاتى ئێسته‌ى توركیا ده‌گرن، كه كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى ته‌مموزى 2016یان كردووه‌ته بیانوو بۆ لێدانى ركابه‌ره سیاسییه‌كانیان، به‌مه‌ش هه‌زار كه‌سیان له ئۆپۆزسیۆن خستووه‌ته گرتووخانه‌كانه‌وه.