دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك به‌رله ئێسته گۆرانیبێژ نیكۆلا شه‌لهوب كه هونه‌رمه‌ندێكی لبنانییه و گۆرانیی بۆ هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان گوت. هونه‌رمه‌ندێكی تری لبنانی به‌هه‌مانشێوه گۆرانی بۆ هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان ده‌ڵێ.
گۆرانیبێژی لبنانی جۆرج ره‌عد هاتووه‌ته ناو ئه‌و لیسته‌ی ناوی چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌بی تێدایه و گۆرانی بۆ هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان ده‌ڵێن. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو پێگه‌كه ده‌ڵێ خۆی هاوڕه‌گه‌زبازه.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی داوه كه ئێسته هاوڕه‌گه‌زبازی له‌ناو زۆر كۆمه‌ڵگه‌دا به چاوێكی ئاسایی ته‌ماشا ده‌كرێ، له‌ناویاندا چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بیش به‌هه‌مانشێوه.
روونی كردووه‌ته‌وه كه له لبناندا مه‌لهای تایبه‌ت به هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان هه‌یه و شه‌وانه ئاهه‌نگی تێدا ساز ده‌كرێت و چه‌ندان گۆرانیبێژیش گۆرانیی تێدا ده‌ڵێن. جۆرج ره‌عدیش یه‌ك له‌وانه و گۆرانیی تایبه‌تی به‌ناوی "بوس خدودك- ماچی روومه‌تت" به هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان هه‌یه و له‌وێ پێشكه‌شی ده‌كات.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش" نووسیویه‌تی، ساڵێك به‌ر له ئێسته، خاتوونه گۆرانیبێژ میای دیاب له‌و شوێنه گۆرانیی گوتووه، دواتر كه‌وتووه‌ته به‌ر ره‌خنه‌ی خه‌ڵك و چاودێران و رێسوایان كرد.