بەباشترین یاریزان دەستنیشان كرا
ئەنتوان گریزمانی ئەستێرەی فڕەنسی و هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بە باشترین یاریزانی یاریی كۆتای خولی ئەوروپا (یۆروپا لیگ) هەڵبژێردرا دوای ئەوەی دوو گۆڵی لە یانەی مارسیلیا تۆمار كرد.
دوێنێ چوارشەم یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریی كۆتای خولی ئەوروپا لەشاری لیۆنی فڕەنسا بە 3 گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی مارسیلیای بردەوە، دوو گۆڵی یارییەكەش لەلایەن گریزمان لە خولەكانی 21 و 49 تۆماركران.
دوای تەواوبوونی یارییەكە راگەیەنرا كە گریزمان وەك باشترین یاریزانی یارییەكە دەستنیشان كراوە دوای ئەو رۆلە گەورەیەی گێڕای لە بردنەوەی یانەكەیدا.
یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ئەمە سێیەمجارە جامی خولی ئەوروپا دەباتەوە شاری مەدریدی پایەتەختی ئیسپانیا دوای ئەوەی لە وەرزی 2009-2010 و 2011-2012 بەهەمانشێوە جامەكەی بردبووەوە، هەروەها لە وەرزی 1961-1962 هەمان جامی پاڵەوانیەتییەكەی بەڵام بە ناوە كۆنەكەی (جامی جامەكانی ئەوروپا) بەدەستهێنابوو.
وشە -
ئامانج ئهكرهم