بەرشەلۆنە 5 ملیۆنی بەخشی بە نیسلۆن ماندێلا

:: AM:09:54:17/05/2018 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕی 5 ملیۆن راندی ئەفریقی بەخشی بە دەزگای خێرخوازی نیلسۆن ماندێلا.

دوێنێ چوارشەم یانەی بەرشەلۆنە لە ئاهەنگی سەد ساڵەی لەدایكبوونی پێشەوای ئەفریقیا نیلسۆن ماندێلا لە شاری جۆهانسبێرگ یارییەكی هەڤاڵینی بەرامبەر یانەی مامیلۆدی سەن داونز ئەنجام دا.

بەر لە بەڕێوەچوونی یارییە یانەی بەرشەلۆنە وەك هاوكارییەك بۆ دەزگای خێرخوازی نیلسۆن ماندێلا، بڕیاری دا بڕی 5 ملیۆن راندی ئەفریقی پێشكەش بە دەزگاكە بكات.

جێی باسە لەو یارییەدا یانەی بەرشەلۆنەی پاڵەوانی ئیسپانیا بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ لە یانەی مامیلۆدی سەن داونزی بردەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م