له‌سه‌ر داواى ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا، كۆمارى ئینگۆشیا هێزێكى له پۆلیسى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى سووریا كرد كه له 400 كه‌س پێكهاتووه.
به پێى هه‌واڵێكى سایتى سپۆتنیكى رووسی، نووسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى سه‌رۆك كۆمارى ئینگۆشیا راى گه‌یاندووه كه وڵاته‌كه‌ى هێزێكى هه‌نارده‌ى سووریا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌م وڵاته له به‌دیهێنانى ئاشته‌وایى به‌شدار بن.
به پێى زانیارییه‌كان هێزه‌كه‌ى ئینگۆشیا سه‌ر به هێزى پۆلیسى سه‌ربازییه و ژماره‌شیان 400 كه‌سه.
یونس بێك یه‌فكورۆڤ كه سه‌رۆك كۆمارى ئینگۆشیا، دووپاتى كردووته‌وه هێزه‌كه به مه‌به‌ستى به‌شداربوونى له به‌دیهێنانى ئاشتى ره‌وانه‌ى سووریا كراوه. هیواشى خواسته‌وه به سه‌لامه‌تى هێزه‌كه له سووریا بگه‌ڕێنه‌وه.
هه‌ناردنه‌كردنى هێزه‌كانى باكورى قه‌وقاز بیرۆكه‌ى ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا بوو، ئه‌و پێشتر له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى گوتى، "هه‌ناردنى هێز له ناوچه‌كانى باكوورى قه‌وقازه‌وه بۆ سووریا، بیرۆكه‌یه‌كى چاكه، چونكه زۆربه‌ى ئه‌و هێزانه له مسوڵمانى سوننه مه‌زه‌و پێكهاتوون، كاتێك بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى سووریا ده‌چن كه سوننه مه‌زه‌و ئه‌وا سه‌نگى خۆیان ده‌بێت".
ئینگۆشیا وڵاتێكه له رووسیاى فیدراڵ و له دواى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت له چیچان جیا بووه‌ته‌وه و له ساڵى 1992 به فه‌رمى دامه‌زراوه، ژماره‌ى دانیشتووانى ئه‌م وڵاته به‌پێى سه‌رژمێرییه‌ك كه 2016 ئه‌نجام دراوه، 473 هه‌زار كه‌سه، سیسته‌مى حوكمڕانى كۆمارییه.