بەنزیما خەڵاتی پێڵاوی دار وەردەگرێ
كەریم بەنزیمای هێرشبەری فڕەنسی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی یەكێكە لە پاڵێوراوە سەرەكییەكانی خەڵاتی پێڵاوی داری بەهۆی ئەوەی لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا (2017-2018) خراپترین ئاستی لەگەڵ یانەكەی پێشكەش كرد.
رۆژنامەی (ماركا)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: بەنزیما پاڵێوراوی یەكەمی پێدانی خەڵاتی پێڵاوی دارییە وەك خراپترین گۆڵكار و هێرشبەر لە وەرزی ئەمساڵی خولی ئیسپانیادا.
رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد: بەنزیما خراپترین رێژەی گۆڵ تۆماركردنی لە خولی ئیسپانیا هەیە و هەر گۆڵێكی بە 425 خولەك تۆمار كردووە، لە كۆی 31 یاریی و 2128 خولەكی یاریكردن تەنیا 5 گۆڵی تۆمار كردبوو.
بەنزیما لەم وەرزەدا خراپترین ئاستی یاریكردنی پێشكەش كرد لەوەتەی لە ساڵی 2009وە هاتووەتە ریزی یانەی ریال مەدریدەوە و خراپی وەرزی یەكەمی یاریكردنیشی لەگەڵ یانەی شاهانە تێپەڕاندووە كە لە كۆی 27 یارییدا تەنیا 8 گۆڵی تۆمار كردبوو.
وشە -
ئامانج ئهكرهم