به‌ به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیی ساخته‌كاری له‌ هه‌ڵبژاردن بڵاوكرایه‌وه‌

:: AM:10:11:17/05/2018 ‌

له گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە بنكەیەكی دەنگدانی دەرەوەی وڵات تۆمار كراوە و تێیدا بە ڕوونی دەردەكەوێ، كە ساختەكاری بە ئاشكرا لەلایەن چەند كەسێكەوە ئەنجام دەدرێ و تۆماركەری ڤیدیۆكەیش دەڵێ، خودا سەركەوتووتان نەكات، ئەمە دیموكراتییە بانگەشەی بۆ دەكەن.

گرتە ڤیدیۆكە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی و میدیاكانی عێراق بە چڕی بڵاو بووەتەوە و لە دیمەنەكانی دەردەكەوێ، سەری سندووقێكی دەنگدان كراوەتەوە و بە چەند كەسێك سەیری ئەو فۆرمانەی دەنگدان دەكەن كە خەڵكی دەنگی لێ داوە، سەرجەمی دەردەهێنن و فۆرمی تری دەنگدانی دەخەنە ناوی كە لەلایەن خۆیانەوە دەنگ بۆ لیست و قەوارەیەك دیاری كراوە.

ئەو كەسەی ڤیدیۆكەی تۆمار كردووە، دەڵێ سەیری ساختەكاری بكەن، چۆن لە هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێ، خودا سەركەوتووتان نەكات، ئەمە كەی دیموكراتییە.

لە دیمەنەكان وا دەردەكەوێ، شوێنەكە ناوەندی كۆكردنەوەی سندووقی دەنگدانی وڵاتانی تریش بێ، چونكە ژمارەیەكی زۆر سندووقی دەنگدانی لێ كۆ كراوەتەوە و هەندێكیشیان هێڵی سووریان لێ دراوە. پیاوەكە دەڵێ، سەیری ساختەكاری و سندووقی دەنگدان پڕ لە فۆرمی تەزویر بكەن، ماوەی سێ ڕۆژ كردنەوەی بنكەكە و ژماردنی دەنگەكانی دواخرا، دواتر بە بڕیاری ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لە ڕۆژی چوارەم كرایەوە، بۆ ئەوەی ساختەكاری لێ ئەنجام بدرێت.




وشە - باز ئه‌حمه‌د