هاوشێوه‌ی فیلمێكی جیمس بۆند ئه‌كته‌ری ناسراوی هۆڵیوود، له به‌ریتانیا به مۆبایل ئۆتۆمبێله‌كانیان پاركینگ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلیان نه‌مێنێت.
له مانگی ڕابردووه‌وه، هاووڵاتییانی به‌ریتانیا ده‌توانن له ڕێی ئه‌پڵیكه‌یشنێكی ناو مۆبایله زیره‌كه‌كانیانه‌وه ئۆتۆمبێل ڕابگرن، كه ئه‌مه‌ش بیرۆكه‌یه‌كی نوێیه و له فیلمی "tomorrow never dies"ی جیمس بۆند ساڵی 1997 وه‌رگیراوه.
ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كهشانهیه كه له كاتی نه‌بوون یان نه‌مانی جێی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل تووشی شۆفێره‌كان ده‌بێت، كه به گشتی به‌هۆی بچووكی گهراجهكانهوه ڕوویان تێ ده‌كات.
له ڕێی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه ده‌توانن به باشترین شێوه ئۆتۆمبێله‌كانیان له شوێنی ته‌سك و ته‌نیشت یه‌كتر پارك بكه‌ن و خۆیان پێویست نه‌كا شوێن بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانیان به‌جێ بهێڵن.
ڕاسته به‌كارهێنانی مۆبایل له هه‌موو وڵاتێك قه‌ده‌غه‌یه و سزای تایبه‌تی بۆ نووسراوه، به‌ڵام ئه‌م ڕێیه چونكه دوای دابه‌زین له ئۆتۆمبێله سزای له لایه‌ن وه‌زاره‌تی هاتوچۆوه بۆ نه‌هێڵراوه و قه‌ده‌غه نییه.
جێسی نۆرمان به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆ ده‌ڵێ: "ماوه‌یه‌ك ئه‌م رێیه به‌كار ده‌هێنین، ئه‌گه‌ر دڵنیا بووینه‌وه له‌وه‌ی هاووڵاتییان سوودی لێ وه‌رده‌گرن، بێگومان به‌رده‌وام ده‌بین و په‌ره‌ی پێ ده‌ده‌ین".