راهێنەری ئینگلتەڕا پێكهاتەی مۆندیالی رووسیای راگەیاند

:: AM:10:17:17/05/2018 ‌

گاریت ساوتجیت راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا بەفەرمی پێكهاتەی كۆتایی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بۆ یارییەكانی كۆتای مۆندیالی 2018ی رووسیا راگەیاند كە بڕیارە لە 14ی حوزەیران تا 15ی تەمووزی داهاتوو بێتە ئەنجامدان.

ساوتجیت ناوی 23 یاریزان راگەیاند كە لە یارییەكانی مۆندیالی رووسیادا نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا دەكەن، یاریزانەكانیش برێتین لە:-

گۆڵپارێز: جاك بوتلاند، جۆردان پیكفۆرد و نیك بۆبی.

بەرگری: ئەلكسەندەر ئارنۆڵد، گاری كاهیل، فیل جۆنز، هاری ماگوێر، دانی رۆز، جۆن ستۆنز، كیران تریپەر، كایل وۆكەر و ئاشلی یۆنگ.

ناوەڕاست: دەیلی ئالی، فابیان دێڵف، ئیریك دایەر، جۆردان هندرسۆن، خیسێ لینگارد، لۆفتس چیك، رەحیم ستێرلینگ.

هێرشبەر: هاری كین، ماركۆس راشفۆرد، جیمی ڤاردی و دانی ویڵباك.

جێی باسە هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا لە مۆندیالی 2018ی رووسیا لە كۆمەڵەیەكی تاڕدەیەك ئاسان گیرساوەتەوە ئەویش كۆمەڵەی حەوتەمە و لەگەڵ هەڵبژاردەكانی بەلجیكا، پەنەما و توونس یاریی دەكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م