نزیكه‌ی مانگێك ده‌بێت پله‌كانی گه‌رمی له هه‌رێمی كوردستان به هۆی بارانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان دابه‌زیون و له‌و ماوه‌یه‌دا رێژه‌یه‌كی گونجاوی باران له شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان باریوه به‌شێوه‌یه‌ك له هه‌ندێك ناوچه خه‌ریكه ده‌گاته یه‌ك مه‌تر. بارانی ئه‌م مانگه جگه له زیان، هیچ قازانجی بۆ كه‌رتی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه و ته‌نیا بووه‌ته هۆی زیادكردنی سامانی ئاو و درێژكردنه‌وه‌ی وه‌رزی به‌هار.
به گوێره‌ی دوایین رێژه‌ی بارانبارین له هه‌رێمی كوردستان، بڕی باران له زۆربه‌ی ناوچه‌كان له 500 ملم تێپه‌ڕی كردووه كه به گشتی رێژه‌یه‌كی گونجاوه بۆ هه‌رێمی كوردستان و له هه‌ندێك ناوچه‌ش گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 900 ملم و خه‌ریكه له مه‌ترێك نزیك ده‌كه‌وێته‌وه. به گشتی زۆری باران مه‌رج نییه هه‌ر ببێته هۆی پێشخستنی كشتوكاڵ، به‌ڵكو به‌وه گرێ دراوه چ بڕێك باران له چ كاتێكی ساڵدا ده‌بارێت.
گه‌نم و جۆی به‌شێك له ناوچه ده‌شتایییه‌كانی هه‌ولێر و مه‌خموور و پارێزگای نه‌ینه‌وا و به‌شێكی به‌رچاو له‌و ده‌شتایییانه‌ی كه پشتیان به ئاوی باران ده‌به‌ست، هه‌ر مانگی رابردوو ده‌رخواردی مه‌ڕوماڵات درابوون، چونكه بارانی مانگی نیسان فریای گه‌نمی ده‌شتایی نه‌كه‌وت و ته‌نیا بۆ گه‌نمی ناوچه چیایییه‌كان قازانجی هه‌بوو.
ئه‌گه‌ر كه‌میی باران كێشه‌ی بۆ كشتوكاڵ هه‌بێت، ئه‌وا زۆریی بارانیش له هه‌مان كاتدا كێشه‌ی هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌م مانگه باران له كوردستان نه‌بارییایه، ئه‌وا دۆخی كشتوكاڵ زۆر باشتر ده‌بوو، به‌ڵام زۆریی بارانه‌كه زیانی زۆری به جووتیاران گه‌یاندووه.
ساڵح محه‌مه‌د جووتیار له ده‌وروبه‌ری به‌حركه بۆ "وشه" گوتی، به‌هۆی زۆریی باران گه‌نمه‌كه‌یان ره‌نگی گۆڕاوه و به‌ره‌نگی بۆر و سپی ده‌رده‌كه‌وێت كه له كوالێتی گه‌نمه‌كه به ته‌واوی داده‌به‌زێنێت و له بازاڕیش ئه‌و نرخه‌ی جاران ناكات.
ئه‌و روونی كرده‌وه كه خه‌ڵكێك پێش ئه‌و بارانه كه پشتی به ئاوی بیر ده‌به‌ست گه‌نمه‌كه‌ی ئاودابوو به‌و هیوایه‌ی به باشی دان بگرێت و پێ بگات، به‌ڵام كاتێك باران هیچ ده‌رفه‌تێكی بۆ گه‌شه‌كردنی گه‌نمه‌كه نه‌هێشته‌وه، زیانی پێ گه‌یاند.
زیانی زۆریی باران ته‌نیا بۆ گه‌نم و جۆ نییه، به‌ڵكو به گوته‌ی ئه‌و جووتیاره بۆ بێستانیشه. شووتی و گندۆره بۆ ئه‌وه‌ی به باشی پێ بگه‌ن جگه له ئاو پێویستییان به گه‌رما هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه مانگی ئایاریش له نیوه ره‌تی دا كه‌چی هێشتا كه‌ش فێنكه، بۆیه به‌رهه‌می شووتی كوالێتییه‌كه‌ی باش نابێت و وه‌ك ره‌قه شووتی لێ دێت كه تامی خۆش نییه.
ساڵانه جگه له‌و بارانه‌ی كه له وه‌رزی پایزدا ده‌بارێت، گرنگترین باران كه ده‌بێته هۆی بووژانه‌وه‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان، ئه‌و بارانه‌یه كه له مانگی ئاداردا ده‌بارێت و پێویسته تا كۆتای مانگه‌كه بارانی پێویست بۆ تێرئاوكردنی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان ببارێت. به‌ڵام ئه‌مساڵ مانگی ئادار بێ باران و مانگه‌كانی نیسان و ئایاریش پڕ باران بوون.
فه‌رید تۆفیق كه جووتیارێكی تری هه‌ولێره، گرنگترین باران كه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر گه‌شه‌ی گوڵه گه‌نم هه‌بێت بریتییه له بارانی سه‌ره‌تای مانگی ئادار و ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا باران نه‌بارێت، ئه‌وا دواتر به بارانی تر قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه. چونكه كاتی پرۆسه‌ی گۆڕینی گوڵه‌گه‌نم به گه‌نم كۆتای پێ هاتووه و ته‌نیا باڵای گه‌نمه‌كه گه‌شه ده‌كات و هیچ به‌رهه‌مێكی نابێت.
ئه‌و ده‌ڵێت له‌و شوێنانه‌ی باڵای گه‌نم گه‌شه‌ی كردووه تووشی كێشه‌یه‌كی تر بووه، ئه‌ویش بریتییه له كه‌وتنی گه‌نمه‌كه به هۆی بارانی به‌خوڕه و دواجار گه‌نمه‌كه ژه‌نگ لێی ده‌دات و یان به عه‌رده‌وه ده‌نووسێت و به ئاسانی نادروێت.
ئه‌حمه‌د جه‌میل ئه‌بوزێد به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی ئاكرێ بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد كه بارانی نیسان بۆ ناوچه‌ی چیایی سوودی هه‌یه، به‌ڵام بارانی مانگی ئایار زیانی هه‌یه و تاكه سوودی ته‌نیا بۆ به‌نداوه‌كانه و له ئاكرێ بووه‌ته هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ندێك نه‌خۆشیی كشتوكاڵی.
ئه‌و روونی كرده‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه بارانی زۆر زیانی به كشتوكاڵی ئامێدی گه‌یاندووه، به‌ڵام به‌راورد به ناوچه‌كانی تری كوردستان زۆر باشه و به‌رهه‌می كشتوكاڵی ئه‌مساڵیشی له هی ساڵی رابردوو باشتر ده‌بێت. به‌ڵام دكتۆر عه‌بدوڕه‌حیم عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی هه‌ولێر بۆ "وشه" پێشبینی ده‌كات كه دۆخی كشتوكاڵ له‌مساڵی پارێزگای هه‌ولێر له هی ساڵی رابردوو خراپتر بێت.
پاشخان
كۆی گشتی ئه‌و بارانه‌ی ئه‌مساڵ له هه‌ولێر باریوه تا 13ی ئایار، گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 433 ملم. له پارێزگای هه‌ولێر زۆرترین باران له مێرگه‌سۆر باریوه كه بریتی بووه له 947 ملم و كه‌مترین بارانیش له خه‌بات باریوه كه گه‌یشتووه‌ته 271 ملم.
له سلێمانی بڕی باران گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 827 ملم. زۆرترین باران له پارێزگاكه له سه‌ركه‌پكان باریوه كه گه‌یشتووه‌ته 852 ملم و كه‌مترین بڕیش له چه‌مچه‌ماڵ باریوه كه 525 ملمه.
له دهۆك بڕی باران گه‌یشتووه‌ته 513 ملم. له‌و پارێزگایه‌ش زۆرترین باران له دینارته باریوه كه 908 ملمه و كه‌مترین باران له شاریا باریوه كه 420 ملمه. له كه‌ركووك 280 ملم و له خانه‌قین 262 ملم باریوه. زۆرترین بارانی كوردستان له پێنجوێن باریوه كه 968 ملمه و له هه‌ڵه‌بجه‌ش 519 ملم باریوه. ئه‌گه‌ر 32 ملمی تر له پێنجوێن ببارێت، ئه‌وا بارینی یه‌ك مه‌تر تۆمار ده‌كرێت.