له‌سه‌ر كارنه‌كردنى ئامێره‌كانى ده‌نگدان به فه‌رمانى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌ندامانى كۆمسیۆن له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌تى له‌نده‌نى له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى فه‌رمى حكوومه‌تى عێراق، ئاشكراى كردووه حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق فه‌رمانى داوه لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، هۆكارى ئه‌م بڕیاره له‌دواى ئه‌وه دێت كه ژماره‌یه‌كى زۆرى ئامێره‌كان به شێوه‌یه‌كى كارا له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان كاریان نه‌كردووه، كه ده‌بوو ئه‌م ئامێرانه به‌ر له‌به‌كارهێنانیان له هه‌ڵبژاردن بدرێت به چه‌ندان لایه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پشكنینیان له‌سه‌ر بكرێت.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌واڵى لێپرسینه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌كانى له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌سپاكییه‌وه ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه.
به‌ر له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان كه له رۆژى شه‌مووى رابردوو به‌ڕێوه چوو. چه‌ندان په‌رله‌مانتارى عێراق گومانیان له ئامێره‌كان كرد و داوایان كرد، حكوومه‌ت لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ى نرخ و كوالێتى پێداویستییه‌كانى هه‌ڵبژاردن بكات، كه له كۆمپانیایه‌كى كۆریاى باشوور كڕاون.
هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى له 10 ئایار/مایۆ به‌شێوه تایبه‌ته‌كه‌ى و له ده‌ره‌وه‌ش به‌ڕێوه چوو، له 12ى ئایاریش له پرۆسه‌یه‌كى گشتى ئه‌نجام درا كه نزیكه‌ى 10 ملیۆن كه‌س له هه‌رێمى كوردستان و عێراق تێیدا به‌شدار بوون.