تایبەتمەندییەكی نوێ لە واتسئاپەوە

:: AM:11:12:17/05/2018 ‌
تۆڕی كۆمەڵایەتی واتسئاپ بەردەوامە لە خستنەڕووی خزمەتگوزاری نوێ و پێشكەوتوو بۆ بەكارهێنەرانی لە نوێترین هەوڵیشدا، بڕیارە خزمەتگوزاری گفتوگۆی بە كۆمەڵ، بۆ دامەزراوە و تیمەكانی كاركردن بخاتە گەڕ.

لە ڤێرژنی نوێی واتسئاپ ئەم خزمەتگوزارییە خراوەتە ڕوو، هاوكات دەتوانێ پێوەستیش بكرێ بە فەیسبووكەوە، ئامانجی ئەو خزمەتگوزارییە خزمەتكردنی بەچاوی كۆمپانیا و دامەزراوە و تیمەكانی كاركردنە، بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی كاركردنیان و گەیاندنی ڕێنوێنی و فەرمانەكان بۆ چۆنیەتیی كاركردنیان لەسەر دۆسیە و پرسە جیاوازەكان.

ئەو خزمەتگوزارییە نوێیەی واتسئاپ لەلایەن بەكارهێنەرانییەوە پێشوازییەكی گەرمی لێ كرا و هەمووان بە هەنگاوێكی گرنگ و پێویستیان زانی، بۆ ڕزگاربوون لە ناردنی ڕێنوێنییەكان بۆ هەموو برادەرەكانیان له بارەی كار یان بابەتێكی گشتی، بەڵام بەمشێوەیە تەنیا بەیەكجار ناردن، بە هەموویان دەگات و هیچ گرفتێك نامێنێت.

ئەو تایبەتمەندییە وای كردووە، واتسئاپ هاوشێوەی تەلەگرام بەكارهێنەرانی ڕوو لە زیادبوون بكات، بە تایبەت دوای ئەوەی كە لە چەند وڵاتێك تەلەگرام داخراوە و خەریكە لە هەندێ وڵاتی تریش دای دەخەن.


وشە - باز ئه‌حمه‌د