به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان، له ئۆفیسی تیریزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕایان گه‌یاند، حكوومه‌تی به‌ریتانیا به‌ڵگه‌یه‌ك له ناو ده‌بات كه ده‌یسه‌لمێنێت به‌ریتانیا ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه بۆ مانه‌وه‌ی له یه‌كێتیی ئه‌وروپا تا ساڵی 2021.
ئاژانسی
رۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زیرانی حكوومه‌تی مه‌ی ڕایان گه‌یاندووه كه ترسیان به‌رانبه‌ر ڕێككه‌وتنێكی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌وروپا هه‌یه كه ده‌یسه‌لمێنێت، به‌ریتانیا ڕازی بووه به مانه‌وه‌ی له یه‌كێتییه‌كه تا ته‌كنه‌لۆجیاكان بۆ كردنه‌وه‌ی سنووری وڵاته‌كه ئاماده ده‌بن له ساڵی 2021، ئه‌مه‌یش دوای كۆتاهاتنی كاتی به‌ریتانیایه له یه‌كێتیی ئه‌وروپا.
به‌رپرسێكی حكوومه‌تی به‌ریتانیا ڕای گه‌یاند، ئێمه له مانگه‌كانی كانوونی دووه‌م و ئاداردا ڕازی بووین به پاڵپشتیی و پشتگیریكردن، به‌ڵام ئه‌و داوایه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كات جێی قبووڵ نییه.
ئه‌م به‌رپرسه ڕوونی كردوه، ئه‌مه مانای وایه سنووره‌كه تا ده‌ریای ئێرله‌ندا ده‌چێت و ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه قبووڵ ناكه‌ین و له هه‌وڵدا ده‌بین بۆ گفتوگۆ و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو.
زیاتر گوتی، سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌تی به‌ریتانیا كاتی ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌یان له یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ كانوونی دووه‌می ساڵی 2021 داناوه، بۆیه به‌ریتانیا ده‌توانێت ڕێككه‌وتنی بازرگانی و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دنیا ئه‌نجام بدات و هه‌روه‌ها جێبه‌جێشیان بكات.