شاری شفشاون له مه‌غریب، به پێی ڕێزبه‌ندی جیهانی بۆ هه‌ڵبژاردنی جوانترین شاره‌كانی دنیا، توانی بێته پێش پاریس پایته‌ختی فڕه‌نسا كه یه‌كێكه له ناودارترین شاره‌كانی دنیا.
ماڵپه‌ڕی كۆندی ناست تراڤلهری ئه‌مه‌ریكی، به پێی شوێنی جیۆگرافی و ستراتیجی، هونه‌ر و ڕازاندنه‌وه و سروشتی شاره‌كانی دنیا، 10 جوانترین شاره‌كانی هه‌ڵبژارد كه به‌م شێوه‌یه بوون:
یه‌كه‌م: ڤینیزیا_ ئیتالیا.
دووه‌م: هۆنگ كۆنگ_ چین.
سێیه‌م: ئیستانبوڵ_ توركیا.
چواره‌م: نیویۆرك_ ئه‌مه‌ریكا.
پێنجه‌م: له‌نده‌ن_ به‌ریتانیا.
شه‌شه‌م: شفشاون_ مه‌غریب.
حه‌وته‌م: پاریس_ فڕه‌نسا.
هه‌شته‌م: كیپ تاون_ باشوری ئه‌فریقا.
نۆیه‌م: ئه‌مستردام_ هۆڵه‌ندا.
ده‌یه‌م: سانبترسبۆرگ_ ڕووسیا.
شاری شفشاون ده‌كه‌وێته باكوری مه‌غریب، به ڕه‌نگی شینێتی دیوارهكانییهوه ناسراوه و ناسناوی مرواری ئاسمانی لێ نراوه، یه‌كێكه له دڵڕفێنترین شاره‌كانی دنیا و به كولتوور و ڕه‌نگاوڕه‌نگی و جوانی گوڵهكانیهوه ناوێكی زۆری له‌ناو كچاندا ده‌ركردووه.
ساڵانه گه‌شتیارێكی زۆر ڕووی تێ ده‌كه‌ن و چه‌ندان جۆری جیاواز وێنه له‌سه‌ر هه‌موو شه‌قام و كۆڵانێكیدا ده‌گرن، خانووه‌كانی له باخچه‌ی گشتی ده‌چن و به شێوه‌ی سه‌رنجڕاكێش ڕازاونه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ش ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ میوانه‌كانیان پڕ به خۆشه‌ویستی و ڕێزهوهیه كه وای كردووه گه‌شتیاران حه‌ز له گه‌شتی دووباره بكه‌نه‌وه بۆی.