له به‌ریتانیا دووكانێكی جلوبه‌رگی ژنان به هۆی ئه‌وه‌ی نرخی كاڵاكانی بۆ قه‌باره‌ی گه‌وره و كه‌سه قه‌ڵه‌وه‌كان زیاتر بوو له هی لاوازه‌كان، هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی دروست كرد و سكاڵای لێ كرا.
له دووكانی نیو لوك بۆ جلوبه‌رگی ژنان له به‌ریتانیا، جلوبه‌رگه‌كان به پێی گه‌وره‌بوونی قه‌باره‌كه‌یان نرخیان زیادی ده‌كرد، ئه‌مه‌ش لای به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به تایبه‌ت قه‌ڵه‌وه‌كان، بووه كێشه و سكاڵایان لێ كرد چونكه كاره‌كه‌یان بو سووكایه‌تیكردن ده‌زانی.
ژنێكی 43 ساڵ كه یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی سكاڵاكه‌ی زۆر به توندی كرد، چونكه بۆ كڕینی پانتۆڵێك سه‌ردانی ئه‌و دووكانه‌ی كردبوو، بینیبووی نرخی هه‌مان پانتۆڵ بۆ لاوازه‌كان به ڕێژه‌ی %15 له‌و قه‌باره‌یه‌ی خۆی هه‌رزانتر بوو.
له‌به‌ر ئه‌وه كڕیاران وایان دانا كه ئه‌و دووكانه باجی قه‌ڵه‌وێتییان لێ وه‌رده‌گرێت و سووكایه‌تییان پێ ده‌كات، بۆیه زۆر به توندی سكاڵایان كرد و داوای چاكردنی نرخه‌كانیان لێ كرد.
له‌به‌ر ئه‌وه خاوه‌نی دووكانه‌كه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی به میدیاكان دا، باسی له‌وه كردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جلوبه‌رگی قه‌باره گه‌وره‌كان قوماشی زۆرتر تێ ده‌چێت و ئه‌ركی زۆرتره، بۆیه نرخیان زۆرتر بووه، ئه‌گه‌ر نا هیچ پێوه‌ندی به سووكایه‌تی و باج وه‌رگرتنه‌وه نییه.
بۆیه بڕیاری دا نرخه‌كان ده‌ستكاری بكات و نرخێكی گونجاو بۆ ته‌واوی جله‌كانی دابنێت، داوای لێبوردنیشی له كڕیارانی كرد كه به هه‌ڵه لێی تێگه‌یشتوون.