ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، ئه‌و بۆڕییه نه‌وتییه‌ی بڕیاره بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ناوچه‌ی نۆرد ستریم2 له ڕووسیاوه بۆ ئه‌ڵمانیا بچێت، مه‌ترسی بۆ سه‌ر هێزی سه‌ربازی و هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت، بۆیه ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه له دروست كردنی.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، بۆڕییه نه‌وتییه‌كه‌ی ڕووسیا بۆ ئه‌ڵمانیا مه‌ترسی ده‌بێت بۆ سه‌ر هێزی سه‌ربازی و هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مۆسكۆ ده‌بێت ته‌كنه‌لۆجیا و ئامێری گوێگرتن و نیشاندان له ده‌ریای بالتیك دابنێت.
ساندرا ئۆدكیك جێگری سكرتاریه‌تیی به‌شی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكدا به میدیاكانی ڕای گه‌یاند، حكوومه‌تی واشنتن ئه‌م پڕۆژه‌یه به بژارده‌یه‌كی خراپ داده‌نێت و گومان له‌وه ده‌كات كه ڕووسیا توانا و دڵنیایی چوونه ناو خاكی وڵاتانی تری هه‌یه وه‌ك دۆسیه‌كه‌ی ئۆكرانیا.
سه‌رچاوه‌كان ڕایان گه‌یاند، كۆمه‌ڵه كۆمپانیایه‌كی ڕۆژئاوا و كۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسی بڕیاره بۆڕییه نه‌وتییه‌كه له ناوچه‌ی نۆرد ستریم 2 له ڕووسیاوه بۆ ئه‌ڵمانیا دروست بكه‌ن و ئێسته ده‌ستیان به‌ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كاره‌كان له كه‌نداوی گریفسواڵد له ئه‌ڵمانیا كردووه.