كۆمه‌ڵێك لایه‌نى سیاسى داوا ده‌كه‌ن په‌رله‌مانى عێراق دانیشتنێكى نائاسایى ئه‌نجام بدات و تێیدا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بكات.
وه‌ك سایتى
به‌غداد توده‌ى بڵاوى كردووته‌وه، كۆمه‌ڵێك لایه‌ن و هاوپه‌یمانى سیاسى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م داوایان كردووه، په‌رله‌مانى عێراق دانیشتنێكى نائاسایى له باره‌ى دوایین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ئه‌نجام بدات.
داواش ده‌كرێت له دانیشتنه نائاسایییه‌كه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت، چونكه وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن كۆمسیۆن له كرده‌ى ساخته‌كردن تێوه‌گلاوه كه له هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراوه.
هاوپه‌یمانى نیشتمانى كه له‌لان ئه‌یادى عه‌لاوى جێگرى سه‌رۆك كۆمار سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كه ئه‌مه‌شیان له‌لایه‌ن نوورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌یه‌كى هاوبه‌شیان بڵاو كردووه‌ته‌وه و له به‌یاننامه‌كه‌یان هاتووه، "ئه‌مڕۆ بۆ هه‌مووان قه‌باره‌ى یاریكردن به ئه‌نجامه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه له هه‌ڵبژاردنى 12 ئایار كراوه، كۆمسیۆن به هاوبه‌شبوون و په‌رده‌پۆشكردنى به‌شێكى گه‌وره له یارییه‌كان، واى كردووه له به‌رده‌م گه‌لى عێراق متمانه و بێلایه‌نى خۆى له ده‌ست بدات".
هه‌روه‌ها هاتووه، "لێره‌وه داواى دانیشتنێكى نائاسایى ده‌كه‌ین كه تێیدا میواندارى له كۆمسیۆن بكرێت، هه‌روه‌ها بڕیارى ئه‌وتۆ بدرێت ده‌نگى ده‌نگده‌ران بپارێزرێت و كۆمسیۆنیش راستییه‌كان بۆ خه‌ڵك ئاشكرا بكات".