به‌شی یه‌كه‌م
له‌داردان ئه‌و وشه‌یه نامۆیه‌یه كه كه‌س نییه له سه‌رانسه‌ری دنیا حه‌زی پێ بكات و كه‌من ئه‌وانه‌ی ئه‌م بڕگه‌یه‌ی یاسای سزادانی تاوانباران له دنیا به ڕه‌وا ده‌بینن.
سزای له‌سێداره‌دان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1921 كه بۆ یه‌كه‌مجار له ئه‌فغانستان ئه‌م سزایه بووه بڕگه‌یه‌كی یاسایی و سزاكه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه دانرا كه له‌سه‌ر ڕێیه‌كان ڕێگرییان ده‌كرد و ده‌گیران و تاوانباره‌كه ده‌خرایه قه‌فه‌زێكی هه‌ڵواسراو تا تێیدا گیانی له ده‌ست ده‌دا.
دوای ئه‌فغانستان ئه‌م بڕگه‌یه‌ی سزادانه گواسترایه‌وه بۆ وڵاتانی تری دنیا, ئه‌م سزایه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ڕۆشنبیر و نووسه‌رانی دنیا ڕه‌خنه‌ی توندی له‌باره‌وه ده‌گیرا و خه‌ڵكێكی زۆر له داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ دژی بوون تا دواتر زۆر له وڵاتانی دنیا ئه‌م سزایه‌یان هه‌ڵگرت. له ئه‌وروپاش ئینگلته‌را یه‌كه‌م وڵات بوو كه ئه‌م جۆره سزایه‌ی هه‌ڵگرت له ساڵی 1935 دوای ئه‌وه‌ی (جون ویكلف) په‌رتووكێكی تایبه‌ت به جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌م سزایه‌ی دانا.
ئێسته له به‌شێك له وڵاتان ئه‌م جۆره سزایه هه‌ر ماوه و له هه‌ندێك له وڵاتان ساڵ دوای ساڵ ئاماری له‌دار دراوان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه. به‌پێی ئامارێك چین پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه له له‌سێداره‌دانی هاووڵاتییان، دوای چین، ئێران پله‌ی دووه‌می گرتووه به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كانی مافی مرۆڤ ساڵ دوای ساڵ ڕێژه‌كه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و ئاماره‌كه زۆر زیاتر له‌وه‌یه كه سه‌رچاوه حكوومییه‌كان ڕای ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌و تاوانكارانه‌ی سزای له‌داردان له ئێران ده‌یانگرێته‌وه، بریتین له مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی ماده بێهۆشكه‌ر، كوشتن، ده‌ستدرێژی سێكسی، خیانه‌تكردن له نیشتمان، جاسووسی و دژایه‌تیكردنی ده‌سته‌ڵات /به دژایه‌تی خودا ناوی رۆیشتووه/ و كاری تیرۆر و زینا.
*خشته‌ی یه‌كه‌م.
یه‌كیك له جۆره ترسناكه‌كانی له‌داردان هه‌ڵواسینی تاوانباره له ناوه‌ڕاستی شار، ئه‌م جۆره له‌سێداره‌دانه ڕه‌خنه‌ی توندی له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ لێ ده‌گیرێت و هۆكارێكه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ و دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی توندوتیژ. له ماوه‌ی ساڵانی 2009 بۆ 2012 له شاره‌كانی شیراز و تاران و كه‌ره‌ج و ئه‌سفه‌هان، زۆرترین ڕێژه‌ی هه‌ڵواسین ئه‌نجام دراوه، شاری شیراز له پله یه‌كه‌مدا بووه كه له كۆی 60 كه‌سی له‌سیداره‌دراو، 28یان له شیراز بوونه.
هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام دووپاتیان له پاراستنی مافی مرۆڤ كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به وردبوونه‌وه له ئاماره‌كان بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌مه ته‌نیا سیاسه‌تی كاربه‌ده‌ستان بووه و له‌كاتی هه‌ڵبژاردن بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی خه‌ڵكی و به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ بووه، ئه‌گه‌ر نا دوای كۆتاهاتنی هه‌ڵبژاردن ڕێژه‌كه زیادی كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نیا له نێوان ساڵانی 2011 و 2012دا سێ به‌رانبه‌ر زیادی كردووه.
*خشته‌ی دووه‌م.
جگه له‌وه جۆرێكی تری له‌سێداره‌دان له ئێران به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی و دوور له چاوی خه‌ڵك ئه‌نجام ده‌درێت، له ساڵی 2010 ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له به‌ندكراوانی "زیندانی وه‌كیل ئاباد" له مه‌شهه‌د له‌دار دراون، ئه‌و گرتووخانه‌یه به‌ندكراوانی ئه‌وانه له‌خۆ ده‌گرێت كه له هه‌ڵمه‌تی سه‌ركوتكردن و گرتنی چالاكی مافی مرۆڤ و چالاكی سیاسی تێدایه. به پشتبه‌ستن به رێكخراوه مرۆیییه‌كانی ئێران، بریتین له 15 گرتووخانه كه تێیدا ساڵانه 49%ی له‌داردراوانی ئێران له‌خۆ ده‌گرن.
یه‌كێك له‌و كه‌سه دیار و ناسراوانه‌ی به‌م شێوه‌یه له‌دار دراوه (ئه‌حمه‌د قابیل)ـه كه داوای چاكسازی ده‌كرد و له كاتی هه‌ڵبژاردن و له ساڵی 2009 خرایه گرتووخانه و له 2010 به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی له‌گه‌ڵ پۆلێك گیراوی تر كه ژماره‌یان له نێوان 50 بۆ 70 كه‌س ده‌بوو، له‌دار دران. هه‌روه‌ها له هه‌مان ساڵدا 63 كه‌سی تر به‌نهێنی و له گرتووخانه له سێداره دران و ئاماره‌كان پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه كه ته‌نیا له ساڵی 2010دا ژماره‌ی له‌داردراوان له‌ناو گرتووخانه گه‌یشتووه‌ته 226 كه‌س.
ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ماده‌ی هۆشبه‌ر دادگایی ده‌كرێن له پشت ده‌رگا داخراوه‌كان پرۆسه‌ی دادگایییه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت، له ساڵانی 2012 بۆ 2013 ژماره‌ی له‌داردراوانی گرتووخانه به ڕێژه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌رز بووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 500 كه‌س كه به‌شێكیان ئه‌فغانی و نێجیریایی بوون و ئه‌م هه‌ڵمه‌تی له‌داردانه، ڕۆژانی یه‌كشه‌م و چوارشه‌م ئه‌نجام ده‌دران.
له ئێران هه‌ر كه‌سێك 30 گرام ماده‌ی هۆشبه‌ری پێ بگرێت و له‌سه‌ری ساغ بێته‌وه كه مامه‌ڵه‌ی پێوه كردووه، سزای سێداره‌ی بۆ ده‌بڕنه‌وه، به تایبه‌ت (تریاك، هیرۆیین، مۆرفین، كۆكاین، ئیل ئێس دی و متامتافین). هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی ئێران ڕای ده‌گه‌یه‌نن كه 70 بۆ 80%ی ئه‌وانه‌ی له‌دار دراون به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی ئه‌و مادانه‌وه بووه، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا ساڵ دوای ساڵ بازرگانیكردن به‌و مادانه زیادی كردووه و به‌پێی ڕاگه‌یانراوه ته‌ندروستییه جیهانییه پێوه‌ندیداره‌كان، ژماره‌ی تووشبووان زیادی كردووه و وڵاتانی ئه‌وروپایش به‌تایبه‌ت دانیمارك چه‌ندان جار داوای كردووه كۆمه‌كه دارایییه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌هێشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ ئێران ڕابگیرێت.
زوبێر ڕه‌سووڵ چۆمانی