نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرجەم حزبەكانی كوردستان لە كۆبوونەوەدان

:: PM:02:28:17/05/2018 ‌
لە سەعات دووی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر كۆبوونەوەیەك لەگەڵ نوێنەری دەزگای هەڵبژاردنەكانی سەرجەم حزبەكان لە كۆبوونەوەدایە و هەریەكەیان سكاڵای خۆیان پێشكەشی un بكەن.

ئەمڕۆ چوارشەم 18ـی ئایار، بڕیارە نوێنەری سەرجەم حزبەكانی بەشداربووی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان كۆ ببنەوە و سكاڵا خۆیان پێشكەش بكەن.

لەو كۆبوونەوەیە بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی حزبەكان ئامادە دەبن و لە سەعات دوو كۆبوونەوەكە دەست پێ دەكات.

تۆماركردنی سكاڵا و هانابردنە بەر ڕێكخراوی نەتەوە یەكگترووەكان دوای ئەوە هات لە ڕۆژی 12ـی ئایار دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنەكان و ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەرایییەكان، ناڕەزایەتی چەندان حزب دروست بوو لە سنووری سلێمانی بەهۆی بوونی گومان لە ئەنجامە بەرایییەكان.

ئەمڕۆ خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، ئەوانیش لەگەڵ هەژماركردنەوەی دەنگەكانن بە دەست و گومانیان لە ئەنجامەكانی شاری سلێمانی هەیە.



وشە - رامیار جەواد