10 وڵاتى دنیا هه‌ن به خاوه‌ن سه‌یرترین ئاڵا ده‌ناسرێن، له‌وانه تاكه ئاڵا كه لاكێشهیى و چوارگۆشهیى نه‌بێت، ئاڵاى نیپاڵه له دوو پارچه پێكهاتووه.
1
دوورگه‌ى مان
وڵاتى مان سه‌ر به تاجى به‌ریتانییه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتێكى ئۆتۆنۆمیشى هه‌یه، ئاڵاى ئه‌م وڵاته له جه‌سته‌یه‌كى سێ پێ پێكهاتووه، قه‌ڵغان پۆشیوه، نازانرێت ماناكه‌ى چییه، به‌ڵام چه‌ندان سه‌ده‌یه ئاڵاى وڵاته‌كه‌یه.
2
نیپاڵ
تاكه ئاڵاى هه‌یه لاكێشهیى یان چوارگۆشه نییه، له‌وه ده‌چێت له كۆندا دوو ئاڵا بێت و لێك درابێت.
3
جه‌به‌ل تاریق
له ئاڵاكه‌دا وێنه‌ی كۆشكى قشتاله هه‌یه و له ژێره‌وه‌ش كلیكێك هه‌یه، هێماى ئه‌وه‌یه جه‌به‌ل تاریق ده‌روازه‌یه‌كه بۆ ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست.
4
سوازیلاند
ئه‌مه‌یان میرنشینێكى باشوورى كیشوه‌رى ئه‌فریقایه، ئاڵاكه‌ى هیچ سه‌لیقه‌یه‌كى هونه‌رى تێدا نییه، دوو قه‌ڵغان یه‌كیان ره‌ش و ئه‌وی تریش سپى له‌گه‌ڵ چه‌ند رمێك.
5
توركمانستان
ئاڵایه‌كى سه‌وز، مانگ و ئه‌ستێره‌ى تێدایه له‌لایه‌كیش چه‌ند نه‌خشێكى شێوه مافوورى هه‌یه له ناو ئاڵاكه سیمبۆلى پێنج شاره و كۆمه‌ڵێك هۆزى وڵاته‌كه هه‌یه.
6
كه‌مبۆدیا
هاوشێوه‌ى ئاڵاكه‌ى جه‌به‌ل تاریق وێنه‌ى خانوویه‌كى تێدایه كه كۆنترین په‌رستگه‌ى كهمبۆدیایه.
7
بوتان
وڵاتێكى بچووكى باشوورى ئاسیایه، له ناو ئاڵاكه‌ى ئه‌ژدیهایه‌ك هه‌یه.
8
ئه‌نگۆلا
ئاڵاى ئه‌نگۆلا له ئاڵاى یه‌كێتى سۆڤیه‌تى جاران ده‌چێت، ئه‌مه‌ش سه‌یر نییه، چونكه له‌كاتى دانانى ئاڵاكه ماركسییه‌كان ده‌سه‌ڵاتدار بوون، چه‌قۆیه‌ك له‌ناو ئاڵاكه هه‌یه سیمبۆلى به‌ره‌نگارییه، كه‌چى راستییه‌كه‌ی زۆرترین شه‌ڕى ناوخۆ له‌م وڵاته روویان داوه.
9
كیرغستان
ئاڵایه‌كى سوور تۆپێكى تێنسى تێدایه و چل تیشكى هه‌یه، ماناكه‌ى ئه‌وه‌یه 40 هۆزى ئه‌م وڵاته له‌دژى داگیركارى مه‌غۆله‌كان یه‌كیان گرت.
10
مۆزه‌مبیق
له ناو ئاڵاكه‌دا وێنه‌ى چه‌ك و كتێب و ته‌ور هه‌یه، كتێبه‌كه سیمبۆلى خوێندن و چه‌ك به‌رگرى و تهورهكهش هێماى كشتوكاڵه له وڵاته‌كه.