میدیا عێراقییه‌كان ڤیدیۆیه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، له دیمه‌نه‌كانی ڤیدیۆكه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت ساخته‌كارییه‌كى زۆر له بنكه‌ى میونشن كراوه، زۆربه‌شى بۆ كه‌ركووكه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیاكانى عێراق ئه‌مڕۆ ڤیدیۆیه‌ك بڵاو كراوه‌ته‌وه، له ڤیدیۆكه بنكه‌یه‌كى كۆمسیۆن نیشان ده‌درێت كه فه‌رمانبه‌ران خه‌ریكى كاره‌كانیانن.
ئه‌و كه‌سه‌ى ڤیدیۆكه‌ى تۆمار كردووه، ده‌ڵێ "ئه‌وه بنكه‌ى میوشن، براده‌ران هه‌فته‌یه‌كه لێره كار ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وان كارمان كردووه، سندووقه‌كان هه‌موویان ژماره‌كانیان گۆڕاوه، جیا له‌وه‌ش ناوى ده‌نگده‌ران ساخته كراوه، هه‌موو ئه‌وانه‌ى ساخته كراون هى كه‌ركووكن، ناویان له تۆمارى فه‌رمى نییه".
دواتر ده‌ڵێ "ئه‌وه‌تا برایانى لیژنه‌مان له‌گه‌ڵدایه، بۆیه داواكارین ده‌سه‌ڵاتى باڵا لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ى سكاڵاكان بكات".
ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له بازنه‌ی كه‌ركووكی هه‌ڵبژاردن، له كاتێكدایه حزبه به‌شداره‌كانی كورد له بازنه‌ی كه‌ركووك و عه‌ره‌ب و توركمان به توندی ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و یه‌كێتی به ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له كه‌ركووك تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
له 10ى مانگ له 22 وڵاتى دنیا بنكه‌ى ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مانى عێراق كرایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى عێراقییه‌كانى ده‌ره‌وه به‌شدارى ده‌نگدان بكه‌ن، سه‌ره‌تا سكاڵا له‌سه‌ر بنكه‌كانى توركیا و ئوردن هه‌بوو، ئێسته‌ش له‌م ڤیدیۆیه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت له بنكه‌یه‌كى ئه‌ڵمانیاش ساخته كراوه.