كۆلیسترۆل و هەوكردن بەو شەربەتە لەناو ببە

:: PM:03:03:17/05/2018 ‌
زانیوتە تەماتە بەهەمانشێوەی میوە بەسوودە، بەدروسترین خۆراك دادەنرێن بۆ  بەكارهێنان، پڕە لە دژەئۆكسید كە ڕێ لە نەخۆشی و حاڵەتەكانی تەندروستی دەگرێت، زیانی ڕەگە ئازارەكان كەم دەكاتەوە. دیارترین سوودی ئەوەیە ڕێ لە پیربوون دەگرێت.

خۆراكناسان و شارەزایان زۆركات دەڵێن تەماتە بەشێوەی شەربەت بخۆنەوە، چونكە تەندروستی لەش بەهێز دەكەن و یارمەتی نزمكردنەوەی كۆڵیسترۆڵی خوێن دەدەن، تەندروستی دڵ باشتر دەكەن و كرداری پیربوون هێواش دەكەنەوە.

سوودەكانی تەماتە:
ڕێ لە هەوكردن دەگرێت.
ئازار كەم دەكاتەوە.
ئاستی كۆڵیسترۆڵ كەم دەكاتەوە.
سووری خوێن باشتر دەكات.
چارەسەری هەوكردنی جومگەكان دەگرێت.
سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات.
تەندروستی دڵ باشتر دەكات.
ئازاری ماسولكە كەم دەكاتەوە.
ڕێ لە پیربوون دەگرێت.
چاوەكان دەپارێزێت بەهۆی بوونی ڤیتامین A.
یارمەتی كەمكردنەوەی ژانەسەر و سەر سوڕان دەدا.
بەشێوەیەكی خێرا لەلەشدا دەتوێتەوە بڕێكی زۆر كەم كالۆری تێدایە.

شەربەتی تەماتە سەرچاوەیەكی باشی ڤیتامین A- C, B لەگەڵ پۆتاسیۆم، ڕیشاڵ ، بڕێكی زۆر دژەئۆكسیدە، ئاوێتەكانی بێتاكارۆتین، لیكۆپەنی تێدایە، كە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ كەم دەكەنەوە.



وشە - ئاوات ئازاد