یەكگرتوو: ئەوەی هەیە ئەنجامی خیانەتە نەك هەڵبژاردن

:: PM:03:23:17/05/2018 ‌
بەرپرسێكی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، ئەوان بە زیادكردنی كورسییەكانیان ڕازی نابن و دەبێت هاووڵاتییان لەوە تێبگەیەنن كە ئەوەی هەیە ئەنجامی خیانەتە نەك ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

ئەمڕۆ پێنجشەم 17ی ئایار/ مایۆ، حاجی كاروان سەرۆكی لیستی یەكگرتووی ئیسلامی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانتاری كوردستان بۆ "وشە"ی گوتی، هەموو پێشنیازێك لەبارەی زیادكردنی كورسییەكانی یەكگرتوو و ڕێككەوتن ڕەت دەكەینەوە تا دەنگی ڕاستەقینەی حزبەكان نەگەڕێنینەوە.

زیاتر گوتی، ئەو ئەنجامەی كە ئێستە هەیە پێویستە هاووڵاتییان تێبگەیەنین كە ئەوە ئەنجامی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەرە نەك ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

حاجی كاروان لە بەشێكی تری قسەكانیدا ئاماژەی بەوە كرد كە لای یەكگرتوو كێشە كورسی نییە، بەڵام دزینی دەنگ و ساختەكاری دەبێت بنبڕ بكرێت.

ڕۆژی شەموو 12ی ئایار/ مایۆ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە چوو، لایەنە سیاسییەكان لە هەرێمی كوردستان جگە لە یەكێتی لە ئەنجامەكەی ناڕازین، شەش لایەن بە بەڵگەوە ئەوە دەڵێن كە یەكێتی ساختەكاری لە هەڵبژاردندا كردووە و داوای دووبارەكردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن دەكەن.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم