له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زاندا خه‌ڵكی ترسی ئه‌وه‌یان ده‌بێت كه چۆن به‌شێوازێكی ته‌ندروست بمێننه‌وه و كێشیان زیاد نه‌كات، له‌به‌ر ئه‌مه پزیشكان چه‌ند رێیه‌كان داناوه كه ده‌توانی له رێیه‌وه به ته‌ندروستی بمێنینه‌وه له‌م مانگه‌دا.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
huffingtonpost" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له چه‌ند رێیه‌كی به‌سوود ده‌كات كه ده‌توانی له مانگی ره‌مه‌زاندا به‌كاری بێنیت بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌ندروستی بمێنیته‌وه و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی چه‌ندان توێژینه‌وه كه له‌لایه‌ن پزیشكانی پسپۆڕه‌وه ئه‌نجام دراون، ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه كۆمه‌ڵێك خۆراكێك هه‌ن باری ته‌ندروستی جه‌سته تێكده‌ده‌ن و كاری رۆژووگرتن له‌م مانگه‌دا گران ده‌كه‌ن، بۆیه لێره‌دا باس له خۆراكانه ده‌كه‌ین كه باش نین له‌و مانگه‌دا بخورێن:
یه‌كه‌م – خۆت به‌دوور بگره له خواردنه سپییه‌كان: پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه خواردنه سپییه‌كان نه‌خۆین یان كه‌می بكه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌م جۆره خۆراكانه كێش زیاد ده‌كه‌ن و باری ته‌ندروستی جه‌سته تێكده‌ده‌ن له‌كاتی به‌رۆژووبووندا، ئه‌م خۆراكانه‌ش وه‌ك "ماست، نان، برنجی سپی و په‌نیری سپی" هه‌روه‌ها چه‌ندان خۆراكی تر، له‌گه‌ڵیدا ئه‌وه‌ش گوتراوه كه باشتر وایه ئه‌م خۆراكانه نه‌خورێن له پارشێودا.
دووه‌م – خۆراكه سووره‌وه‌كراوه‌كان و خۆراكه زۆر شیرینه‌كان مه‌خۆن: ئه‌و دوو جۆره خۆراكه به‌ته‌واوه‌تی باری ته‌ندروستی جه‌سته تێكده‌ده‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له پارشێواندا بخورێت، چونكه دوای پارشێو ده‌خه‌ویت ئه‌مه‌ش واده‌كات كه ئه‌و چه‌وری و شه‌كره له جه‌سته‌دا هه‌رس نه‌كرێن، بۆیه له ئه‌نجامدا ده‌بنه هۆی قه‌ڵه‌وبوون گرانكردنی به‌ڕۆژووبوون.