دوای نزیكبوونەوە..چی واشنتن و پیۆنگیانگی تووشی گرژی كردەوە؟

:: PM:04:01:17/05/2018 ‌

لە كاتێكدا سەرۆكی ئەمەریكا دەڵێ لە سێ بۆ چوار هەفتەی داهاتوو لووتكەی مێژووی لەگەڵ سەرۆكی كۆریای باكور دەبەستێت، ئەوەی دووەمیان هەڕەشەی كشانەوە لە رێككەوتنەكە دەكات.

نزیكبوونەوەی هەردوو كۆریای باكور و باشوور لە یەكتر و داتریش كۆبوونەوەكانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەگەڵ بەرپرسانی كۆریای باكور لووتكەی هەردوو سەرۆكی لێ كەوتەوە كە هێشتا شوێن و كاتەكەی ئاشكرا نەكراوە، بەڵام مانۆڕە سەربازییەی ئەمەریكا و كوریای باشوور، سەركردە گەنجەكەی كۆریای باكور بەدەنگ هات و دەستی بە هەڕەشە كردووە.

كیم جۆنگ ئون سەرۆكی كۆریای باكور هۆشداری كشانەوەی لە كۆبوونەوەی لووتكە لەگەڵ ئەمەریكا دا و دەڵێ ئامادە نین دەستبەرداری بەرنامەی ئەتۆمی خۆمان ببین.

ئون لەكاتێكدا قسە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی كۆبوونەوەی لووتكە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا دەكات كە پێشتر هەموو ئامادەكارییەكی بۆ كراوە و مانگی داهاتوو لە وڵاتی سەنگاپوورە لووتكەی نێوان هەردوو سەركردەكە بەڕێوە دەچێت.

هەڕەشەكانی كۆریای باكور بەهۆی ئەو مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەی نێوان ئەمەریكا و كۆریای باشوور نییە لەسەر سنوورە ئاوییە هاوبەشەكەی نێوان هەردوو كۆریا، بەڵكو وەك خۆیان دەڵێن پێداگیری ئەمەریكایە لە ناچاركردنی كۆریای باشوور لە دەستبەرداربوون لە بەرنامەی ئەتۆمی بە شێوەی تاكلایەنە.

جێگری یەكەمی وەزیری دەرەوەی كۆریای باكور رای گەیاند كە وڵاتەكەی دەستبەرداری بەرنامەی ناوەكی خۆی نابێت بەرانبەر بە بازرگانی لەگەڵ ئەمەریكا، وەك ئاماژەیەك بۆ قسەكانی جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا كە رای گەیاندبوو پێ دەچێ كۆریای باكور بە شێوەیەكی خێرا چەكە ئەتۆمییەكەی رادەستی ئەمەریكا یان وڵاتێكی تر دەكات بەرانبەر بە كرانەوەیەكی بازرگانی وەك ئەوەی لەگەڵ لیبیا لە رابردوو كرا.

بەڵام مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەڵێ واشنتن رەزامەندی لەسەر هەڵگرتنی سزا ئابوورییەكانی سەر كۆریای باكور دەدات ئەگەر ئەوانیش دەستبەرداری چەكی ناوەكی ببن و بە تەواوەتی هەڵیوەشێننەوە. گوتی "هیچ كات ئەمەریكا نیگەران نییە لە هەڕەشەكانی كۆریای باكور، بەڵكو ئەوەی هەیە بەردەوامیدانە بەو ئامادەكارییە بۆ كۆبوونەوەی لووتكە".

لای خۆیەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رای گەیاند ئەمەریكا هیچ بەرەوپێشچوونێكی لە هەڵوێستی كۆریای باكور بەدەست نەگەیشتووە پێوەند بە كۆبوونەوەی لووتكە.

ئەوەشی رەت كردەوە ئەو مانۆڕە سەربازییە ساڵانەیەی نێوان ئەمەریكا و كۆریای باشوور ئامانج لێی دنەدانی كۆریای باكور بێت، گوتی "كیم جونگ ئون سەرۆكی كۆریای باكور لەوە باش تێدەگەن كە گرنگی ئەو مانۆڕە لەگەڵ كۆریای باشوور چەندە گرنگە".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەش دا كە ئەو مانۆڕە پێشتر بڕیاری لێ دراوە و هیچ پێوەندی بە كۆبوونەوەی لووتكەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و كیم جۆن ئون و ترسی وەبەرهێنەرانیش ئەو بازارە نییە و هیچ هەڕەشەیەكیش بوونی نییە لەسەر كۆبوونەوەكە".

لەبارەی ترس و دڵەڕاوكێی بازرگان و وەبەرهێنەران بەهۆی هەڕەشەكانی سەركردە گەنجەكەی كۆریای باكور و پرسی هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنی لەگەڵ ئەمەریكا لە لووتكەی 20 هەمی ئابووری جیهانی، هەرموو ئامادەكارییەك تەواو بووە.

هەڕەشەكانی سەركردە گەنجەكە لە كاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ لە كۆبوونەوەیەكی لە واشنتن لە ویلایەتی میشیجان دووپاتی لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەی لووتكە كردەوە و ئاماژەی بەوە دا، پێ دەچێ سێ بۆ چوار هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی لووتكە ببەسترێت. گوتی "بێگومان كۆبوونەوەیەكی زۆر گرنگ دەبێت لەبارەی داماڵینی نیمچە دوورگەی كۆریا لە چەكی ناوەكی، بەڵام كۆریای باكوریش هاوكاری باشی پێشكەش كردووە بۆ سەرخستنی هەوڵەكان".

جێی باسی تا دوومانگ پێش ئێستەش هەردوو سەرۆك نێوانیان زۆر خراپ بوو لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر قسەی نەشیاویان دژ بە یەك كردووە.

ترەمپ لەمبارەیەوە دەڵێ ئایا لە بیرتانە پێشتر چی دەگوت؟ دەیگوت هەمووتان بە چەكی ناوەكی لەناو دەبەم، بەڵام ئەو هێزەی هەمانە دەمانپارێزێت و وادەكات ژێرئاو نەكەوین".
 
هاوكات مون جیە سەرۆكی نووسینگەی سەرۆك كۆریای باكور ئاماژەی بە كۆبوونەوەی سەركردەی هەردوو كۆریای باكور و باشوور كرد كە ماوەیەك پێش ئێستە ئەنجام درا، گوتی "لەسەر كۆبوونەوەكە سەرۆكی ئەمەریكا پێوەندی بە سەرۆك مون كردووە بۆ دڵنیابوونی هەردوو سەركردەی كۆریاكە لەسەر ئامادەیی دەستبەرداربوون لە بەرنامەی ناوەكی".

لەو پێوەندییە تەلەفۆنییە مون و ترەمپ دووپاتیان لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەی لووتكە كردەوە، ترەمپ بە سەرۆكی كۆریای باشووری راگەیاندووە كە كۆبوونەوەكە لە ماوەی سی تا چوار هەفتەی داهاتوو لە سەنگاپوورە ئەنجام دەدرێت.

نووسینگەی مون ئین مون سەرۆك وەزیرانی كۆریای باشوور ئەوەشی خستەڕوو لەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا مون و ترەمپ چەند پرسێكی تریان باس كردووە.

سەرچاوە/ جەزیرە


وشە - فه‌رمان سادق