پەرلەمانی عێراق كۆ دەبێتەوە

:: PM:05:44:17/05/2018 ‌
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وادەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقی دیاری كرد و ڕۆژی شەموو كۆبوونەوەكەی پەرلەمان بەرێوە دەچێت.

كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی عێراق نائاساییە و بەپێی نووسراوێكی سەلیم جبووری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا كە ڕۆژی شەموو بەرێوە دەچێت گفتوگۆ لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكرێت.

هاوكات زانا رۆستای ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە "وشە"ی گوت، ڕۆژی شەموو كۆبوونەوەكەی پەرلەمان بەرێوە دەچێت و هەوڵدەدەن تەواوی ئاستەنگ و پێشێلكارییەكانی هەڵبژاردن بخەنەڕوو.

دیاری كردنی وادەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەكاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ  كۆمەڵێك لایەنی سیاسی داوایان كرد پەرلەمانی عێراق دانیشتنێكی نائاسایی ئەنجام بدات و تێیدا لێپرسینەوە لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بكات.

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كەڕۆژی شەمووی ڕابردوو 12ئایار/ بەرێوەچوو كاردانەوەی زۆری لێ‌ كەوتەوە و كۆمسیۆن تۆمەتبار كرا بەوەی نەیتوانیوە پێش لە ساختەكاری حزب و لایەنەكان بگرێت.






وشە - سه‌رخێڵ هاشم