پزیشكان ئامۆژگاری كه‌سانی رۆژووگر ده‌كه‌ن كه رۆژووه‌كانیان به خورما بشكێنن، چونكه چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته و به‌تایبه‌ت گه‌ده.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
islam" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی رۆژووشكاندن ده‌كات به خورما و ده‌ڵێت، پزیشكان زۆربه‌ی كاته‌كان پرسیاری ئه‌وه‌یان بۆ دروست بووه كه ئایا بۆچی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رۆژوو ده‌بن له‌كاتی بانگدا رۆژووه‌كانیان به خورما ده‌شكێنن؟، به‌گوێره‌ی چه‌ندان توێژینه‌وه‌ی زانستی كه پزیشكان ئه‌نجامیان داوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و رۆژووشكاندنه به خورما چه‌ندان كاریگه‌ری باش له‌سه‌ر جه‌سته دروست ده‌كات، بۆیه لێره‌دا باس له به‌شێك له‌و سوودانه ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – شكاندنی رۆژوو به خورما له تێكچوونی سیسته‌می هه‌رس ده‌تپارێزێت: كاتێك به‌رۆژووی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر خواردنه‌وه و خواردن ناخۆیت، بۆیه شكاندنی رۆژوو به خورما به‌سووده، چونكه له تێكچوونی سیسته‌می هه‌رس ده‌تپارێزێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی خورما بۆ هه‌رسكردن قوڕس نین و یارمه‌تی ئه‌م سیسته‌مه ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به چالاكی كاره‌كانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و گه‌ده تووشی سووتانه‌وه نه‌بێت.
دووه‌م – خورما هێز بۆ جه‌سته ده‌گه‌ڕێنێته‌وه: له‌كاتی به‌ڕۆژووبووندا و به‌هۆی نه‌خواردنی هیچ خۆراكێك جه‌سته تووشی بێهێزی ده‌بێت، بۆیه به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان پزیشكان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه خورما برێكی زۆر شه‌كری تواوه‌ی تێدایه كه هێز بۆ جه‌سته ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، بۆیه پێویسته رۆژووگران به خورما رۆژووه‌كانیان بشكێنن بۆ ئه‌وه‌ی تووشی لاوازی جه‌سته نه‌بن و هێزی جه‌سته‌یان زیادبێت.