پۆستی وەبەرهێنانی سلێمانی ئاڵوگۆڕی تێدا كرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی ڕای گەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەم 17ی ئایار/ مایۆ، كەسێكی لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی نوێی وەبەرهێنانی سلێمانی دەستبەكار بوو.

بەرێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕوونی كردووەتەوە كە عەزیز سەعید ڕەشید وەك بەڕێوەبەری گشتی نوێی وەبەرهێنانی سلێمانی لە ڕێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی  بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی و كارگێڕی و دارایی لە دەستەی وەبەرهێنان، دەستبەكار بوو.

‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی ئاشكرای كردووە كە عەزیز سەعید رەشید وەك بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان لە جێگای  فەرمان غەریب سەعید دەستبەكار بوو.

بەرێوبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی سەر بە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستانە، بەڵام تا ئێستە هۆكاری ئەو ئاڵوگۆڕییە لەو پۆستە ڕوون نەكراوەتەوە.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم


PM:08:54:17/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 355 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌