(ئێلیه‌ن وه‌یر) كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی كۆمپیوته‌ری به‌هێز و ناوازه، بۆ ساڵی 2018 یه‌كێك له باشترین و به‌هێزترین كۆمپیوته‌ری گه‌یمینگی خسته بازاڕه‌كانه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
techradar" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كۆمپیوته‌ر ده‌كات كه بۆ هه‌وادارانی گه‌یمینگ دروستی كراوه و ده‌ڵێت، كۆمپانیای (ئێلیه‌ن وه‌یر) بۆ ساڵی 2018 نوێترین كۆمپیوته‌ری گه‌یمینگی دروست كرد و خستیه بازاڕه‌كانی دنیاوه، وه‌ك كۆمپانیاكه باس له‌و به‌رهه‌مه ده‌كات، ئه‌م كۆمپیوته‌ره به شێوازێكی زۆر ناوازه دیزاین كراوه و هێزێكی زۆری بۆ دانراوه، ئه‌مه‌ش وای كردووه ببێته جێگای سه‌رنجی هه‌وادارانی گه‌یمینگ.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌ی روونكردوه‌ته‌وه كه ئه‌م كۆمپیوته‌ره گه‌یمینگه ڕامی له هه‌شت گێگابایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا ده‌گاته 64 گێگابایت و میمۆری ناوه‌كی 256 بۆ 512 گێگابایت و شاشه‌كه‌ی 14.2 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1080 به 2280 پیكسڵ و به كۆڕای پێنج و حه‌وت كار ده‌كات، جگه له‌وه‌یش به دیزاینێكی زۆر جوان و هێزێكی زۆر دروست كراوه، ئه‌مه‌ش وای كردووه ئه‌م كۆمپیوته‌ره ببێت به یه‌كێك له باشترین كۆمپیوته‌ره‌كان له دنیادا.
جگه له‌وه‌یش كۆمپانیاكه ده‌رباره‌ی نرخی ئه‌م كۆمپیوته‌ره گه‌یمینگه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات و ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه و دیزاینێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته دوو هه‌زار و 904 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.