فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە ئاسمانی برادۆستدا دەسوڕێنەوە
جارێكی تری فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بەمەبەستی لێدان لە بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لە سنووری برادۆست بە نزمی دەسوڕێنەوە و تا ئێستەیش ئیدارەی ئەو سنوورە هیچ ڕوونكردنەوەیەكیان لەو بارەیەوە نەداوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم 17ی ئایار/ مایۆ، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بەنزمی بە ئاسمانی دەڤەری برادۆستدا سووڕانەوە و تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵەیش سوڕانەوەی فڕۆكە جەنگییەكان بەردەوامە.
سەرچاوەیەك لە برادۆستەوە بە "وشە"ی گوت، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە سوڕانەوەی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە ئاسمانی سنوورەكەدا بەردەوامە كە مەبەستیان بۆردمانكردنی بنكە و بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە"یە.
لەسەر بوونی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لەو سنوورە تا ئێستە ئیدارەی سنووری برادۆست هیچ ڕوونكردنەوەیەكیان نەداوە.
یەكەمجار نییە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بەم شێوەیە جموجۆڵ دەكەن، بەدەیان جاری تر بۆردمانی سنوورەكەیان كردووە بە بیانووی بوونی بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان.
برادۆست دەكەوێتە سنووری سیدەكان كە كەوتووەتە سێگۆشەی سەر سنووری نێوان وڵاتانی كوردستان، توركیا و ئێران، خاوەنی 250 گوندە زیاتر لە 100 گوندی بەهۆی بوونی پەكەكە و بۆردومان و تۆپبارانەكانی وڵاتانی دراوسێ ئاوەدان نەكراونەتەوە و لە 20 ساڵی رابردوو بەهۆی پەكەكە و توركیا لە دەڤەری برادۆست دەیان كەس بوونەتە قوربانی.
وشە -
سهرخێڵ هاشم