چاى یه‌كێك له خواردنه‌وه زۆر گرنگ و به‌ربڵاوه‌كان، زۆربه‌ی خه‌ڵك له زۆرێك له كۆمه‌ڵگه و كولتووره جیاوازه‌كان، رۆژانه چای ده‌خۆنه‌وه و له رووی پزیشكیشه‌وه ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه چای چه‌ندان سوودی گرنگی بۆ مرۆڤ هه‌یه و له چه‌ندان نه‌خۆشی ده‌یپارێزێت، به‌تایبه‌ت سوودی زۆری بۆ چالاككردنی سووڕی خوێن و پاراستنی مێشك و به‌هێزكردنی به‌رگریی له‌ش هه‌یه و كۆئه‌ندامی ده‌مار به‌هێز ده‌كات و یارمه‌تیدانی كرداری هه‌رسكردنیش ده‌دات.
له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكی زۆر له خواردن و خواردنه‌وه خۆمان ده‌پارێزین، هه‌ندێك كه‌س هه‌ن به‌هۆی ئه‌و ماوه زۆره و ئاڵووده‌بوونیان به خواردنی چایه‌وه ناتوان دوای شكاندنی ڕۆژووه‌كانیان خێرا چا نه‌خۆنه‌وه، له خواره‌وه‌دا ئه‌وه ده‌خه‌ینه ڕوو كه چای خواردنه‌وه دوای ڕۆژوو شكاندن زیانی هه‌یه.
شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕۆژوو گرتن ھه‌رچه‌نده سوودێكی زۆری ھه‌یه بۆ ته‌ندروستی له‌ش و ئارامكردنه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی مێشك و باش كاركردنی چه‌ندان كرداری كیمیایی له له‌شدا، به‌ڵام ده‌بێته دروستبوونی چه‌ند كێشه‌یه‌ك كه ئه‌وه‌یش به‌ھۆی به‌رنامه‌ی خۆراكی ناته‌ندروست و گۆڕینی ژه‌مه‌كانه.
دكتۆر محه‌مه‌د عه‌لی پسپۆڕى هه‌ناو، بۆ "وشه" گوتى، چای خواردنه‌وه یه‌كسه‌ر دوای ڕۆژوو شكاندن زیانی ھه‌یه و ده‌بێته ھۆی زیاتر ماندووبوون به‌ھۆی ئه‌وه‌ی چای ده‌بێته ھه‌ڵمژینی ڕێژه‌ی ئاسن له له‌شدا، بۆیه پێویسته نزیكه‌ی یه‌ك كاتژمێر پاش ڕۆژوو شكاندن چای بخۆنه‌وه و دوور بكه‌نه‌وه له خواردنی شیرینی و ئه‌گه‌ر ھاتوو ئاره‌زووتان كرد ئه‌وا وا باشتره ئه‌و شیرینیانه بخۆن كه به شیر دروست كراوه و سووكه له‌سه‌ر گه‌ده و زیانی بۆ ته‌ندروستی نییه.