ڕاستگۆیی و نه‌شاردنه‌وه‌ی بابهتهكان له نێوان هاوسه‌ره‌كاندا بابه‌تێكی گرنگه بۆ سه‌ركه‌وتنی پێوه‌ندی نێوان هاوسه‌ره‌كان له داهاتوو و ئێستاشیاندا، به‌ڵام پیاوان ئه‌م چه‌ند ڕاستییه له هاوسه‌ره‌كه‌یان ده‌شارنه‌وه و هیچ كات حه‌ز ناكه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان ئه‌م شتانه بزانن و پرسیاریشى له باره‌وه بكه‌ن.
شنیار كاكۆ، توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى له لێدوانێكى تایبه‌تدا له‌و باره‌وه به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، زۆرشت هه‌ن كه كه‌م پیاو هه‌یه حه‌ز بكات نهێنى و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى خۆى به ژنه‌كه‌ی بڵێت، بۆیه پێویسته ژنان ئه‌و ڕاستییه بزانن كه ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌یه و نابێت پرسیارى له باره‌وه بكه‌ن.
یه‌كه‌م/ هه‌موو پیاوێك ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌و هه‌سته‌ی پێ بدات كه پیاوێكی به‌هێزه له ژیانی ئه‌ودا، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌م بابه‌ته ده‌رنابڕێت.
دووه‌م/ پیاوان قه‌د ناتوانن به ژنه‌كانیان بڵێن كه ئه‌وان سه‌یرى خانمانى تر ده‌كه‌ن و دڵیان بۆیان ده‌جووڵێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت پیاوێك بێت زۆر به‌وه‌فا بێت بۆت، به‌ڵام ناتوانێت چاوی خۆی بگرێت له ئاستی ژنێك كه سه‌رنجی ڕابكێشێت.
سێیه‌م/ ژن به‌هۆى ئه‌وه‌ى حه‌ز ده‌كات زۆرترین ورده‌كارى و نهێنى خۆى به پیاوه‌كه‌ى بڵێت و پیاوه‌كه‌ى به‌هۆى ئه‌و بێتاقه‌تى و باره زۆره‌ى ده‌روونییه‌ى له‌سه‌ریه‌تى و ماندووێتى ژیان "به‌ڵێ ئاوات به‌وه ده‌خوازێ هه‌ندێكجار بێده‌نگ بیت"، چونكه پیاوان ئه‌وكاته‌ی بیانه‌وێت مێشكیان ئارام بێته‌وه مه‌به‌ستیانه له شوێنێكی بێده‌نگ بمێننه‌وه و دوور بێت له چیڕۆكه بێزاركه‌ره‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆی ده‌گێڕێته‌وه.
چواره‌م/ پیاوان به‌رده‌وام هه‌ندێكجار درۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی نێوانیان پارێزراوبێت،
ژنانیىش پێویسته بزانن كه هه‌ندێكجار پیاوان بۆ ئه‌وه‌ی له‌كێشه دووربن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یان درۆی سپی به‌كاردێنن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و گفتوگۆیانه ڕزگاری بێت كه تێی ده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی.
پێنجه‌م/ قه‌د گوێبیست نابیت پیاوه‌كه‌ت بڵێت: "ئێمه به دۆخێكی دارایی خراپ‌دا تێپه‌ڕ ده‌بین"، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دۆخی دارایی پیاو به‌ره‌و ئاستێكی خراپیش بڕوات ئه‌وه پیاو نایه‌وێت ئه‌وه به هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵێت كه دۆخی داراییان خراپ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه له چاوی هاوسه‌ره‌كه‌یدا وه‌ك سه‌رۆكی خێزانه‌كه‌ی ده‌ربكه‌وێت.