نرخی نه‌وت بوو به‌ 80 دۆلار

:: AM:10:12:18/05/2018 ‌
نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا لە بەرزبوونەوەدایە و لە كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە بە 79 دۆلار و 59 سەنت دەفرۆشرێت. پێشتر لە ژێر كاریگەریی ئەگەری كشانەوەی ئەمەریكا لە رێككەوتنی ناوكیی نرخی نەوت نزیكەی پێنج دۆلار هەڵكشابوو و لەو كاتەوەش ترەمپ لە رێككەوتنی ناوكیی كشاوەتەوە، نەوت سەرووی دوو دۆلاری تر بەرز بووەتەوە.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى ئایار، نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى دنیادا به‌رزبوویه‌وه‌، ئه‌وه‌یش له‌ كاتێكدایه‌ لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا رووی لە دابەزین كردووە، ئەم دابەزینە لەكاتێكدایە كە رۆژی دووشەم 30ی ئایار یەكەم رۆژی ئەم هەفتەیەی بازاڕی بۆڕسە نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدا ژمارەی پێوانەیی تۆمار كردبوو.

دوایین هۆكار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بریتی بوو لە دابەزینی بڕی نەوتی كۆگاكراوی ئەمەریكا و لە ماوەی هەفتەی رابردوودا ئەو نەوتە كۆگاكراوە ملیۆنێك و 300 هەزار بەرمیل دابەزیوە هەڵبەت دواتر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار كاریگەرییەكانی ئەو هۆكارەی كەم كردەوە.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كانى ئاژانسی "dailyfx"، نرخی نه‌وت به‌رزترین ئاست تۆمار كردووه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا، و ئه‌مڕۆیش نرخه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه‌:

نه‌وتی خاوی برێنت نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌وه‌ بۆ 79.59$ بۆ یه‌ك به‌رمیل كه‌ به‌رزترین ئاستی تۆمار كردووه‌ له‌ 27ی مانگی نۆڤێمبه‌ری ساڵی 2014، كه‌ له‌و كاته‌دا نرخه‌كه‌ی 73.93$ بۆ یه‌ك به‌رمیل.

له‌ كاتێكدا نه‌وتی خاوی ته‌كساس له‌ 68.85$ وه‌ به‌رز بووه‌ته‌وه‌ بۆ  71.50$ كه‌ به‌رزترین ئاسته‌ له‌ دووی دیسێمبه‌ری ساڵی 2014وه‌.

جگە لە دۆخی لە ناكاوی وەك ئەگەری جەنگی گەورە، بەرزی و نزمیی نرخی نەوت گرێ دراوە بە ئاستی داخوازی و خستنەڕوو لە بازاڕەكانی دنیا و هەر كاتێك ئەو بەرهەمە لە بازاڕەكان داخوازی كەمتری لەسەر بێت و ئاستی بەرهەمەكەشی بەرز ببێتەوە، ئەوا نرخەكەی دادەبەزێت.

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا بەستراوەتەوە بە زۆری یان كەمیی بەرهەمهێنانی نەوت و هاوسەنگی خستنەڕوو و داواكاری و كاتێك لە خستنەڕووی نەوت هیچ كۆنترۆڵ و سنوورێك نەبێت، ئەوا بازاڕی نەوتیش جێگیر نابێت و نرخەكان روو لە دابەزین دەكەن.

نەوت لەو بەرهەمە گرنگانەیە كە ڕووداوەكانی دنیا راستەوخۆ كاریگەری لەسەر دادەنێت و هەر جۆرە بەرزبوونەوەیەك لە بەرهەمهێنان ئەوا كاریگەریی لەسەر دابەزینی نرخی نەوت دەبێت.


وشە - محەمەد میران