سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ته‌مه‌نی 69 ساڵیدا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
میدیاكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویان كرده‌وه كه سه‌عات 10:15 ده‌قیقه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18ى ئایار/مایۆ، عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی كۆچی دوایی كرد.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه دوای ململانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، عادل موراد له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كردووه، هاوكات ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌واڵی كۆچی دوایی عادل موراد ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی پشت ڕاستكرده‌وه.
ڕۆژى هه‌ینى 13ى نیسان، عادل مورادی وێنه‌یه‌كى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بوویه‌وه كه له‌سه‌ر کورسی نەخۆش و خاوەن پێداویستی تایبەت له ده‌ره‌وه‌ى ووڵات بوو، ئاماژه به‌وه كرا نەخۆشە و لە ئەورووپا چارەسەری بۆ دەکرێ، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه پشتڕاست نه‌كرایه‌وه.
عادل موراد یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتمانى كوردستان، لە ساڵی 1976 و بەوە ناسراوە کە کاری سیاسیی پێچەوانەی تەبایی ناوماڵی کورد بووە و یەکێکیشە لەوانەی بیرۆکەی بڕینی بودجەی کوردستانی لە ساڵى 2014 بۆ مالیکی پێشنیار کردبوو تا لە شوباتی هەمان ساڵ مالیکی قووتی خەڵکی کوردستانی بڕی، لەناو یەكێتیدا بەوەناسرا بوو كە بەردەوام ڕەخنەی لە ئیدارەدانی حزبەكەی هەبووە، عادل موراد پێوەندی باشی لەگەڵ وڵاتانی ئێران و بەغدا هەبوو زۆرێك لە پێوەندییەكانی یەكێتیش لە ڕێگەی ئەوەوەبووە.