تیمی زانکۆی( Tübingen)ی ئەڵمانی لە ساڵی ٢٠١٣ لە شوێنەواری گردی باستکێ لە پارێزگای دھۆک دەستیان بەکاری کنە و پشکنین کرد، له ڕۆژانی ڕابردوویش ئاشكرایان كرد، كه شوێنهواری یهكێك له شاره بهناوبانگهكانی مێژووی مرۆڤایهتیان له كوردستان دۆزیوهتهوه.
دوای چوار ساڵ کارکردنی تیمەکە ساڵی ٢٠١٧توانیان ٩٢ دەقی نوسین بدۆزنەوە کە مێژووەکەیان بۆ سێ ههزار و 200 ساڵ پێش ئێسته دەگەڕێتەوە .دەقە مێخیەکان ٩٠ دانەیان بە زمانی ئاشووری نوسراون ،(Betina Faist)، پسپۆڕی زمان ناسیە لە زانکۆی ھیدلبێرگ لە ئەڵمانیا توانی نووسینەکان بخوێنێتەوە و بۆی دەرکەوت کە ناوی شارەکە (ماردامان)ەکە ھەندێ کات (مەرداما )شی پێ گوتراوه.
ھەواڵی دۆزینەوەی شارە مێژوویەکەی کوردستان بە خێرایی لە میدیا جیھانیەکاندا بڵاو بویەوە و جۆرێک لە بەلاڕێدا بردن لە میدیا ئێرانی و عەرەبیەکان بەدی دەکرا، میدیا ئێرانیەکان ھەوڵیان دا شارەکە بە شارێکی سەردەمی ئەخمینی بناسێنن. ھەرچی دەزگا عەرەبی و جیھانیەکانیشە بە شارێکی ئاشوری ناویان ھێنا ،لەکاتێکدا ئەوە پێچەوانەی مێژووی (ماردامان)ە .
ڕاستیەکەی ئەوەیە شارەکە زۆر لە مێژووی ئاشوورییەکان کۆنترە، لەلایەن باپیرانی کوردەوە کە خوریییەکان بوون لە ناوەڕاستی ھەزارەی سێیەم بونیاد نراوە، پادشای ئەکەدی نەرامسین لە ساڵی دوو ههزار و 250ی پێش زاین پەلاماری شارەکەی داوە و بە نووسین تۆماری کردوە، ئەگەر چی شاری مەردامان زۆرجار لەلایەن ئەکەدی و سۆمەری و پاشان ئاشووریییەکانەوە ھێرشی کراوەتە سەر و ڕووبەڕووی وێرانکاری بووەتەوە، شارەکە بەشێک بووە لە ئیمپراتۆرە گەورەکانی ناوچەکە، بەڵام بەڵگە مێژوویییەکان دەیسەلمێنن ھەندێ کات شارەکە سەربەخۆی خۆی پاراستوە .tish-ulme (تیش_ئولمێ) یەکێک بووە لە پادشا خوریییەکانی ئەم شارە سەربەخۆیە .
سەرپەرشتیاری کارەکە شوێنەوارناسی بەناوبانگ پڕۆفیسۆر پیتر پفازنر ڕای گهیاندووه، شاری ماردامان ناوچەیەکی ھەرێمی گرنگی سیاسی و بازرگانی بووە ، دۆڵی دوو ڕوباری بەستوەتەوە بە ئەنادۆڵ و سوریاوە،ساڵی ههزار و 787 ی پێش زاین پادشای ئاشوری شەمشی ئەدەد شارەکەی داگیر کردوە، بەڵام ئەم داگیرکاریە زۆری نەخایاندووە و دوبارە سەربەخۆیان بەدەست ھێناوهتهوه.
بە گوتەی پڕۆفیسۆر پیتەر ئەو نوسینە مێخیانەی کە مێژووەکەیان بۆ ههزار و 205ی پێش زاین دەگەڕێتەوە لە شوێنێکدا دۆزراونەتەوە خۆڵێکی زۆری بەسەردا دراوە و وا دەردەکەوێ بە مەبەست خەڵکی شارەکە ئەو نوسینانەیان شاردبێتەوە، بەھۆی زانیاری گرنگ و نھێنی تێیاندا بۆ ئەوەی لەکاتی وێران بونی شارەکە لەلایەن داگیرکەرانەوە پارێزراو بێت ،تا بۆ نەوەکانی ئایندە بمێنێتەوە . دەقە دۆزراوەکان باس لە بواری كارگێڕی و بازرگانی و سەربازی دەکەن .
بە وتەی پیتەر دوای ساڵانی ههزار و 700ی پ.ز لە سەردەمی ئاشووری شارەکە ڕەونەق پەیدا دەکات تا ھاتنی مادەکان لە ساڵی ٦١٢ ئیدی شارەکە دەبێتەوە بە بەشێک لە ئیمپراتۆریەتی ماد.
ئەوەی مایەی دڵخۆشیە ئەم شوێنەوارە جیا لە ناوچەکانی تری کوردستان ڕووبەڕووی دەست درێژی نەبووەتەوە ، بۆیە پێشبینی دەکرێ تیمە ئەڵمانیەکە دەسکەوتی زیاتر بەدەست بێنێ لە وەرزەکانی داھاتوی کارکرن ،ئەمەش یارمەتیمان دەدا زیاتر ئاشنای شاری (ماردامان) و مێژووی کوردستان ببین .
ئامادهكردنی: جیهاد نهزیف.