دواى ئهوهى دوێنێ پێنجشهم پۆلیسی هەولێر ڕای گەیاند، تەرمی ژنێك لە نێوان – هەولێر و بێستانە دۆزراوەتەوە كە گولەیەك نراوە بە نێوچاوانییەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ ههینى 18ی ئایار/ مایۆ، هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەو ژنەی دوێنێ تەرمەکەی دۆزرایەوە، بكوژهكهى براکەیەتی، و هەمان کەسیش هاوسەری ژنەکەیشی کوشتووە.
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، زیاتر گووتى، دوای ئەوەی دوێنێ کەسێک لە گەڕەکی سەفین کوژرا دوای کەمتر لە دوو کاتژمێر تەرمی ئافرەتێکیش دۆزرایەوە لە ڕێگای بێستانە، دواتر دەرکەوت کە کوژرانی پیاوەکە پەیوەندی بەو ئافرەتەوە هەیە.
گوتیشی، "هەردوو ژن و پیاوەکە کە هاوسەری یەکتربوونه لەلایەن برایەکی ژنەکەوە کوژراون، تەنها هۆکاریش جیابوونەوەی دوو هاوسەرەکە بووە لە یەکتری".
ئەوە لەكاتێكدایە كە لەماوەی ئەمساڵ ڕێژەی كوشتن و خۆكوشتن لە هەرێمی كوردستان بەرز بووەتەوە كە بەبڕوای توێژەرانی كۆمەڵایەتی جگە لە رووداوە كۆمەڵایەتییەكان تەنگژەی دارایی ڕۆڵی سەرەكی لەبەرزبوونەوەی ڕووداوەكاندا هەیە.