له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاوین و میوه ئاوداره‌كاندا، چه‌ندان جۆره میوه‌ی كرماوی و به‌سه‌رچوو له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌فرۆشرێن و هاووڵاتییانی پێ فریو ده‌ده‌ن.
چه‌ند ڕۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆیه‌ك بڵاو بووه‌ته‌وه، پیاوێك ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر جۆره گێلاسێكی كوردستان ده‌دات، كاتێك له ناوه‌كه‌ی ورد ده‌بێته‌وه چه‌ند كرمێك ده‌رده‌هێنێت.
بۆیه ئه‌و پیاوه داوا له هاووڵاتییان ده‌كات له‌م وه‌رزه‌دا گێلاس نه‌كڕن، یان زۆر به باشی ئاگاداری كوالێتی خواردنه‌كان بن كه ده‌یهێننه‌وه ماڵه‌وه، چونكه خواردن و میوه‌ی كرماوی زیان به منداڵ و گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێت و تووشی نه‌خۆشیی ترسناكیان ده‌كات.