چۆن بە خۆراك ئازاری ئەژنۆكانت لەناو دەبەیت؟

:: PM:03:03:19/05/2018 ‌
ئەژنۆكان زۆر كات تووشی ئازارێكی تووند دەبن زیاتر لە جومگە یان كڵاوەی ئەژنۆكاندا ئەو ئازارە دروست دەبێت، چونكە بە بەردەوامی بەكاردەهێنرێن و پەستانی جەستە لەسەریان كۆبووەتەوە، ئەم ئازارە تەنیا لە كەسانی نەخۆش و بەتەمەندا دروست نابێت، بەڵكوو لە هەر تەمەنێكی جیاوازدا دروست دەبێت و ئازاری زۆر قورسی لێ دەكەوێتەوە.

ئەو هۆكارانەی ئازاری ئەژنۆكان درووست دەكەن بریتین لە:

* برینداربوونی كركراگەی ئەژنۆ و كەمبوونەوەی شلەی نێوان ئێسكەكان و لەجێ چوونی جومگەی ئەژنۆ یان كڵاوەی ئەژنۆ.

* پیربوون.

* كەمپتەوی ئێسك.

*هەوكردنی جومگە و داورانی ئێسكی جومگەكان.

*بێهێزبوونی ماسولكەكان.

ئازاری ئەژنۆ بەپێی جۆری هۆكارەكەی دەگۆڕێت و لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر جیاوازە، زۆر كات بە هەوكردن و هەڵئاوسان و رەق بوون ، كەمبوونەوەی توانای جوڵان دەست پێ دەكات.

یەكەم: زەیتی گوێز هیند، ئەم زەیتە زۆر گرنگە، چونكە پێكهاتەی دژە هەوكردنی تێدایە یارمەتی كەمكردنەوەی ئازاری ئەژنۆكان دەدات لە دەرەوە و ناوەوەی ئەژنۆكان. شەوانە پێش نووستن كەمێك زەیتی گوێز هیند گەرم بكە پاشان كە سارد بووەوە ئەژنۆكانتی پێ‌ بشێلە.

دووەم: بیبەری سوور لەگەڵ زەیتی زەیتوون، كاپایسین ئاوێتەیەكی چالاكە لە بیبەری سووردا هەیە و كاریگەری گەرمكردنی هەیە.بەشێوەیەكی خێرا ئازاری ماسولكە و جومگەكان كەم دەكاتەوە ڕێ لە هەڵئاوسان دەگرێت. دوو كەوچك بیبەری سووری تیژ لەگەڵ نیو كووپ زەیتی زەیتوون تێكەڵ بكە، رۆژانە دووجار تا ماوەی هەفتەیەك بەكاری بهێنە، بەمشێوەیە ئازاری ئەژنۆكان لەناو دەبات.

سێیەم: بیبەری سوور لەگەڵ سركەی سێو، سركەی سێو تایبەتمەندی دژە هەوكردنی هەیە لەگەڵ بیبەر زۆرێك لە كێشە تەندروستییەكان چارەسەر دەكەن، تێكەڵكردنی یەك كەوچك بیبەری سووری تیژ لەگەڵ كوپێك سركەی سێو پاشان بەباشی تێكەڵی بكە، پێكهاتەكە لە گەرماوێكی گەرم دا بدە لە ئەژنۆكانت و بیشێلە دواتر وازی لێ بێنە تا 20 خولەك، بەمشێوەیە ئازارەكان كەم دەكاتەوە.

چوارەم: زەردەچەوە و زەنجەفیل، زەردەچەو كۆركۆمینی تێدایە كە ئاوێتەیەكی چالاكە هەوكردن و ئازار كەم دەكاتەوە، نیو كەوچك زەردەچەو لەگەڵ نیو كەوچك زەنجەفیلی وردكراو تێكەڵ بكە، پاشان دوو دڵۆپ هەنگوین و كوپێك ئاوی بۆ زیاد بكە، هەموو پێكهاتەكان لە دەفرێكدا بكوڵێنە لەسەر ئاگرێكی هێواش بۆ ماوەی 10 خولەك، پاشان وازی لێ بێنە با سارد ببێتەوە بەشێوەیەكی خێرا بیخۆرەوە.



وشە - ئاوات ئازاد