بەرپرسێكی یەكێتی دروستكردنی هێزی چەكدار بە هەڵە هەژمار دەکات

:: PM:03:37:19/05/2018 ‌

 

بەرپرسێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، ئەگەر ئەو دەنگۆیانە راست بن و گۆڕان هێزی چەكدار دروست بكات ئەوە هەڵەیەكی گەورە دەكات.

 

ئەحمەد قەدەفەری جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 9ی شارەزووری یەكێتی بۆ "وشە" گوتی پێشتر بزووتنەوەی گۆڕان دەیگوت، ئێمە هێزێكی مەدەنین و دەبێت ئەو لایەنانەش هێزیان هەیە، بكرێنە هێزی نیشتمانی ، بەڵام ئێستە باس لەوە دەكرێت گۆڕان هێز دروست بكات.

 

ئەو گوتیشی گۆڕان كارێكی خراپ دەكات ئەگەر ھێزی چەكدار دروست بكات، چونكە ئەوان خۆیان بە ھێزێكی مەدەنی دەزانن، ئەنجامەكەشی باش نابێت چونكە لە كۆتادا ،هەر خەڵك زەرەر دەكات، بەتایبەت ئەگەر مەبەستی هەبێت هێز بەرانبەر یەكێتی دروست بكات، چونكە زۆر هیزی تر بەرانبەر یەكیتی دروست كراون و ئەنجامیان باش نەبووە.

 

ئێوارەی 12/5 و پاش ئاشكراكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران،بزووتنەوەی گۆڕان رای گەیاند كە یەكێتی تەزویری كردوە، هەربۆیە ئەو ئێوارەیە چەند چەكدارێكی یەكێتیی بە چەكەوە هێرشیان كردە سەر گردی زەرگەتە.  

وشە/سەلام هانەدنی



وشە - سلێمان تاشان