چەند وێنەیەكی دزەپێكراوی دیزاینی ئایفۆنی نوێ كە بە ئایفۆن ئێس ئەی 2 ناسراوە، لە میدیاكانی تەكنەلۆجیا بڵاو بووەوە كە بڕیارە كۆمپانیای ئەپل لە 19ی حوزەیران/یۆنیۆ واتە مانگی داهاتوو بیخاتە بازاڕەوە، كە بە ئایفۆنە هەرزانەكە ناوبانگی دەركردووە.
لەبارەی تایبەتمەندییەكانی ئەو ئایفۆنە نوێیە، زانیارییەكان هێما بۆ ئەوە دەكەن، ئەم مۆبایلەی ئایفۆن بەرگەی ئاو دەگرێ و پرۆسیسەرەكەی لە جۆری A10یە و توانای ڕامەكەی دوو گێگابایتە و كامێرای پشتەوەی 12 مێگاپێكسلە و پاترییەكەی توانی هەزار و 700 میلی ئەمپێرەوە.
بەگوێرەی زانیارییە بڵاوكراوەكان ئەو مۆبایلە نوێیهی
ئایفۆن، یەكێكە لە نەوە نوێكانی مۆبایلی زیرەك و نرخەكەیشی زۆر هەرزانە، سەرچاوەكان دووپات لەوە دەكەنەوە، كۆی نرخی ئەو ئایفۆنە نوێیە دەگاتە 350 دۆلاری ئەمەریكی و خەڵكێكی زۆر چاوەڕوانی بڵاوبوونەوەی دەكەن.
لەبارەی تایبەتمەندی تری ئەو مۆبایلەوە میدیاكان هێما بۆ ئەوە دەكەن، شاشەكەی بەرهەمی كۆمپانیای Olixar و بەشێوەیەكی لاسلكی شەحن دەكرێتەوە، بە سێ ڕەنگی جیاجیا دەخرێتە بازاڕەكانەوە.
جێی باسە، هەوادارانی مۆبایلە زیرەكەكان لە سەرانسەری دنیا بەردەوام نیگەرانی و ناڕەزایی لە بەرانبەر گرانی نرخی ڤێرژنە جیاوازەكانی ئایفۆن دەردەبڕن و داوا دەكەن بە نرخی كەمەوە بخرێتە بازاڕەكان.