بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ "وشە" نێرداوە لەناوبردنی دوو هەزار و ٥٠٠ كیلۆگرام جگەری مریشك و گۆشتی راگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە لیژنە هاوبەشەكانی نێوان پۆلیس و لیژنەی تەندروستی و چاودێری بازرگانی و ڤێتەرنەری و بەشی شارەوانی و ژینگەپارێزی لە چەند كۆگایەكی خواردەمەنی توانی دەست بەسەر ئەو بڕە گۆشتەدابگرێت.
دوای لەناوبردنی گۆشتەکە ڕێكاری یاساییش بەرامبەر خاوەنی كۆگاكان گیراوەتە بەر .
جگەری ماوەبەسەرچوو یەكێكە لە ترسناكترین ئەو خۆراكە بەستووانەی كە مەترسیی نەخۆشی شێرپەنجەی لێ دەكرێت، ساڵانە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەەدات لە جگەری ماوە بەسەرچوو .
لە هەرێمی كوردستانیش لە ڕێنمایی تەندروستی بۆ بەرهەمە ناوخۆییەكانی جگەری بەستوو نابێت بۆماوەی زیاتر لە 30 ڕۆژ جگەر بمێنێتەوە چونكە مەترسی ژەهراویبوونی لێدەكرێت.
هەولێر/رامیار جەواد