ساخته‌كارییه‌كى مێژوویى
ته‌نیا چه‌ند سه‌عاتێك دواى هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایاری ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ساخته‌كارییه‌كى ڕێكخراو و مێژوویى ئاشكرا كرا كه یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ئه‌نجامى دابوو، هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌وه ده‌خه روو كه یه‌كێتى له دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه له هه‌ر عورفێكى سیاسى خاڵى بووه‌ته‌وه و بۆ مانه‌وه‌ى خۆى هه‌موو ڕێیه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر.
ڕۆژى 12ى ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه چوو، چه‌ند سه‌عاتێك دواى هه‌ڵبژاردنه‌كه و دواى ده‌ركه‌وتنى ئه‌نجامه به‌رایییه‌كان، ساخته‌كارییه‌كى مێژوویى له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و له زۆنى سه‌وز ئاشكرا كرا كه به درێژایى مێژووى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان ساخته‌كارى له‌و جۆره نه‌كراوه، ئه‌وه‌ش هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى نیگه‌ران كرد و ده‌ڵێن، "ئه‌گه‌ر 16ى ئۆكتۆبه‌ر له یه‌كێتى قبووڵ نه‌كرایه، ئێسته نه‌یده‌توانى ئه‌و ساخته‌كارییه بكات".
ره‌تكردنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له سلێمانی، رووداوێكه له مێژووی ده‌یان هه‌ڵبژاردنی كوردستاندا له ساڵی 1992 تا ئێسته تۆمار نه‌كراوه.
قاسم گه‌ڵاڵى سه‌رۆكى ده‌زگه‌ى هه‌ڵبژاردنى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان بۆ "وشه"ـى ئاشكرا كرد، ئه‌وه‌ى له سنوورى یه‌كێتی له ساخته‌كاریدا ڕووی داوه، له دواى ڕاپه‌ڕینه‌وه نموونه‌ى له‌و جۆره‌ى تێدا نییه، ساخته‌كارییه‌كه هێنده ئاشكرا و ڕوونه هیچ كه‌سێك ناتوانێت گومانى لێ بكات جگه له یه‌كێتى كه خۆى خاوه‌نى ساختهكارییهكهیه.
به‌پێى ئه‌نجامه بهرایییهكانى هه‌ڵبژاردنه‌كه، پارتى به به‌ده‌ستهێنانى نزیكه‌ى 26 كورسى، ئه‌مجاره‌یش یه‌كه‌م هێزى كوردستانه و دواتر یه‌كێتى به 16 كورسى و گۆڕان به پێنج كورسى و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووش به دوو كورسى له پله‌كانى دواترن.
گه‌ڵاڵی گوتی، "هێزێك له چوار ساڵى ڕابردوودا به ده‌یان شكستدا تێپه‌ڕی بێت، هه‌ڵوه‌شابێته‌وه و خاوه‌ن بڕیار نه‌بێت، هێزێك نه‌توانێ كۆنگره‌یه‌ك ببه‌ستێت و نیوه‌ى خاكى كوردستان بفرۆشێت، به چ لۆجیكێك له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگى زیاد بكات، ئه‌وه ته‌نیا یه‌كێتییه‌كان ده‌بێت وه‌ڵامى بده‌نه‌وه".
سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌كان له سلێمانى دواى ده‌ركه‌وتنى ئه‌نجامه‌كان باسیان له‌وه كرد كه ده‌نگه‌كانیان له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه دزراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌یان به‌ڵگه‌ی ئاشكرا و ڕوونیان هێناوه‌ته‌وه و وه‌ك خۆشیان ده‌ڵێن "داویانه به كۆمسیۆن".
گه‌ڵاڵى زانیاری زیاتر ده‌خاته ڕوو، "بنكه هه‌بووه له سلێمانى 100 كادرى ڕێكخستنى خۆمان ده‌نگى تێدا داوه، كه‌چى 10 ده‌نگمان بۆ هاتووه، كاندیدمان هه‌یه كشاوه‌ته‌وه و به‌شداریى پرۆسهكهى نه‌بووه، كه‌چى ده‌نگى بۆ هاتووه، ده‌نگه‌كانى یه‌كێتى له زۆرینه‌ى بنكه‌كانى سلێمانى وه‌ك یه‌كن و جیاوازییه‌كه‌یان ناگاته 10 ده‌نگ، بۆیه به دڵنیایییه‌وه ئه‌مانه به ساخته‌كارییه‌كى ڕێكخراو كراون نه‌ك به ڕێكه‌وت".
به‌پێى زانیارییه‌كانى به‌رده‌ست "وشه" كه له كه‌سانى شاره‌زا له‌و ئامێره ئه‌لكترۆنییانه وه‌ریگرتوون، ساخته‌كارییه‌كه پێوه‌ندیى به هاككردنه‌وه نییه وه‌ك ئه‌و لایه‌نانه باسى لێوه ده‌كه‌ن، به‌ڵكو پێوه‌ندیى به‌و میمۆرییه‌وه هه‌یه كه له‌ناو ئه‌و ئامێرانهدان و ئه‌وانه‌ش دوایى ده‌ستكارى نه‌كراون، به‌ڵكو پێشتر به‌رنامه كراون، به جۆرێك ئه‌گه‌ر بهاتایه و یه‌ك ده‌نگده‌ریش ده‌نگى نه‌دایه، ئه‌وا ئه‌و ئامێرانه هه‌مان ئه‌و ده‌نگانه‌یان ئاشكرا ده‌كرد كه ئێسته ڕاگه‌یه‌نراون، ئه‌وه‌ش به درێژایى مێژووى هه‌ڵبژاردن له كوردستان یه‌كه‌مجاره ساخته‌كارى له‌و جۆره بكرێت كه پێشوه‌خته ئه‌نجامى لایه‌نه‌كان دیارى كرابن.
زمناكۆ جه‌لال به‌رپرسى ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌و كاره‌ى ڕووى دا هیچ مانایه‌كى بۆ خه‌باتى مه‌ده‌نى و پرۆسه‌ى دیموكراسى نه‌هێشتووه‌ته‌وه. به‌گوته‌ی زمناكۆ "ئه‌وه‌ش ئاقارى مه‌ترسیدار له‌سه‌ر هه‌رێم دروست ده‌كات".
به‌رپرسه‌كه‌ی گۆڕان كه حزبه‌كه‌ی ناڕازییه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سلێمانییه، به"وشه"ـى گوت، "وه‌ك گۆڕان ڕێز له ده‌نگى خه‌ڵك ده‌گرین، ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه شه‌فاف بووایه و ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست جیا بكرانایهوه، ئێمه یه‌ك كورسیشمان بهێنایه قبووڵمان ده‌كرد، به‌ڵام ڕوون و ئاشكرایه ده‌نگه‌كانى گۆڕان و دزراون له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه، ئه‌وه‌ش به ئێمه قبووڵ ناكرێت و هه‌موو ئه‌نجامێك ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه".
"ئه‌وه‌ى یه‌ك سه‌عات له سلێمانى ژیابێت له چوار ساڵى ڕابردوودا بۆى ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و ئه‌نجامانه چه‌ند دوورن له ڕاستییه‌وه، چونكه هه‌ر هێزێك پێشبینى زیادبوونى ده‌نگه‌كانى ده‌كرد و چاوه‌ڕوانكراو بوو، یه‌كێتى نه‌بێت، به‌ڵام له دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنى خاكه‌وه، یه‌كێتى له‌پێناو مانه‌وه‌ى خۆى باكى به هیچ شتێك نه‌ماوه". زمناكۆ وای گوت.
دواى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم و هێرشى سوپاى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى بۆ كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، باڵێكى ناو یه‌كێتى كه باڵى ماڵی تاڵه‌بانی ناسراون، به‌بێ به‌رگرى كه‌ركووك و 51%ى خاكى كوردستانیان دا به ده‌سته‌وه. به‌پێى زانیارییه‌كان، له‌م ساخته‌كارییه‌ى ئێسته‌دا هه‌م ئێران و هه‌م حكوومه‌تى عێراق هاوكارى یه‌كێتى بوون له به‌رانبه‌ر فرۆشتنی ئه‌و ناوچانانه‌دا.
هاوژین عومه‌ر به‌رپرسى ده‌زگه‌ى هه‌ڵبژاردنى كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، 16ى ئۆكتۆبه‌ر قبووڵ كرا و به‌دوایدا ئه‌م ساخته‌كارییه مێژوویییه سه‌ری هه‌ڵدا، ئه‌مه‌ش قبووڵ بكرێت سبه‌ینێ له‌ناو شارى سلێمانى بنكه و باره‌گاى هێز و لایه‌نه‌كان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا ده‌ڕووخێنرێن كه تێیدان.
زیاتر گوتی، "ئه‌مجاره ده‌بێت هێز و لایه‌نه ناڕازییه‌كان شه‌ڕى یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى بكه‌ن، یان سه‌ندنه‌وه‌ى ده‌نگه دزراوه‌كان، یان كشانه‌وه له هه‌ر پرۆسه‌یه‌كى سیاسى له عێراق و هه‌رێم و دروستكردنى ته‌نگژه‌ی سیاسیى گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه‌ى ده‌سه‌ڵات نه‌توانن ئه‌وه‌ى ده‌یانه‌وێت به ئاره‌زووى خۆیان بیكه‌ن."
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا جگه له هێزه كۆنه‌كان، دوو لیستى تر بوونیان هه‌بوو، نه‌وه‌ى نوێ و هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى، ئه‌وانیش به هه‌مانشێوه هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و ئاشكراى ده‌كه‌ن "ئه‌و ساخته‌كارییه‌ى كراوه نموونه‌ى نه‌بووه".
سه‌ركه‌وت عه‌بدوڕه‌حمان كادر له ده‌زگه‌ى هه‌ڵبژاردنى هاوپه‌یمانى، بۆ "وشه"ـى ڕوون كرده‌وه كه ده‌نگه‌كانیان دزراون و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تریش ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه و نایانه‌وێت به هیچ جۆرێك ئه‌نجامێك قبووڵ بكه‌ن كه به ساخته‌كارى دروست كرابێت.
دووپاتی كرده‌وه، "هه‌موو پێوه‌رێكى واقیعى و سیاسى ئه‌وه‌ى ده‌گوت كه یه‌كێتى سه‌ره‌ڕاى كێشه و خیانه‌ته‌كانى چوار ساڵى راِبردوویان، به جیابوونه‌وه‌ى سه‌ركرده‌یه‌كى وه‌ك به‌رهه‌م ساڵح چه‌نده‌ى تر بچووك ده‌بووه‌وه، به‌ڵام ده‌ستكاریكردنى ئامێره‌كانى ده‌نگدان ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى ته‌واو پێچه‌وانه كرده‌وه و ده‌نگى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى به‌و جۆره لێ كرد كه ده‌بینرێت".
"ئه‌مه ئیفلاسى سیاسییه و قبووڵكردنیشى له‌لایه‌ن هه‌ر لیستێكه بوون به به‌شێكه له‌و خیانه‌ته كه له ده‌نگ و ئیراده‌ى خه‌ڵكیان كرد". سه‌ركه‌وت وای گوت.
به‌پێى ئه‌نجامه به‌رایییه‌كان كه كۆمسیۆنیش ئاشكراى كردووه، هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى كه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكایه‌تیى ده‌كات، سێ كورسى به‌ده‌ست هێناوه و نه‌وه‌ى نوێ كه شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكایه‌تیى ده‌كات چوار كورسى به‌ده‌ست هێناوه.
ئارام ئیسماعیل كاندیدى نه‌وه‌ى نوێ بۆ په‌رله‌مانى عێراق، پێى وایه كه یه‌كێتى به پله‌ى یه‌كه‌م دزى له نه‌وه‌ى نوێ كردووه ئینجا لایه‌نه‌كانى تر.
ئه‌و كاندیده بۆ "وشه" ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه ئه‌م ساخته‌كارییه زه‌به‌لاحه‌ى یه‌كێتى كردى، سه‌لمێنه‌رى ئه‌وه‌یه چیتر خه‌باتى مه‌ده‌نى و دیموكراسى له‌م ناوچه‌یه ماناى نییه، چیتر یه‌كێتیش به لایه‌وه گرنگ نییه خیانه‌ت ده‌كات، خاك ده‌فرۆشێت، ساخته‌كارى ده‌كات. به‌گوته‌ی ئارام "ئه‌وه‌ى به لای یه‌كێتییه‌وه گرنگه مانه‌وه‌یه‌تى، جا هه‌ر ڕێیه‌كى ناشه‌رعى و ناشیرین و مه‌ترسیدار ده‌گرێته به‌ر و به‌لاشیه‌وه ئاسایییه."
له دواى ئاشكرابوونى ئه‌و ساخته‌كارییه، به‌شێك له هێز و لایه‌نه‌كان مه‌ترسیى بارودۆخه‌كه ڕوون ده‌كه‌نه‌وه و پێیان وایه ئه‌گه‌ر به‌و جۆره ئه‌نجامانه هه‌ڵبژاردنه‌كه قبووڵ بكرێت، ئه‌گه‌رى پشێوى و ته‌نانه‌ت شه‌ڕیش له‌ناو پارێزگاى سلێمانى بوونى هه‌یه.
ڕزگار ئه‌ژى گۆران سه‌رۆكى لیستى پارتى بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له سلێمانى به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، بارودۆخى سلێمانى مه‌ترسیداره و ئێمه دركى پێ ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌نجامانه نه‌چنه‌وه سه‌ر راستییه‌كه‌ی خۆى، بارودۆخى ئه‌م پارێزگایه له به‌رده‌م شه‌ڕى ناوخۆدایه.
گۆران ده‌ڵێ، "من زیاتر له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كه قسه ده‌كه‌م، یاریكردن به ئیراده‌ى خه‌ڵك ئاسان تێناپه‌ڕێت، ئێمه هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك زیادمان كردووه له‌م سنووره، كه‌چى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نزیكه‌ى 90 هه‌زار ده‌نگ كه‌ممان كردووه، ڕوونه ده‌نگه‌كانمان دزراون، به‌ڵام ده‌بێت كارێك بكرێت ڕاست بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له ئه‌گه‌رى نه‌خوازراو دوور بكه‌وینه‌وه".
ئه‌گه‌رچى بڕیار بوو ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه بهرایییهكانى هه‌ڵبژاردن تا دواى یه‌كلابوونه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ڕابگیرێت، به‌ڵام كۆمسیۆن ئێواره‌ی دووشه‌می رابردوو ئه‌نجامه بهرایییهكانى ڕاگه‌یاند و ئه‌وه‌ش بۆ لایه‌نه‌كان جێى گومان بوو كه كۆمسیۆنیش بایه‌خ به‌و ساخته‌كارییه مێژوویییه نادات و ده‌ترسن كۆمیسیۆنیش به‌شێك بێت له‌و پرۆسه مه‌ترسیداره.
عه‌بدوڵا وه‌رتێ ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى بۆ "وشه" گوتى، "چیتر كاتى ئه‌وه نییه به‌ناوى پرۆسه‌ى دیموكراسییه‌وه ته‌نیا له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن قسه بكه‌ین، ده‌بێت بۆ سه‌ندنه‌وه‌ى حه‌ق و ماف و ئیراده‌ى خه‌ڵك هه‌نگاوى كرداری دژى ئه‌و ساخته‌كارییه‌ى یه‌كێتى بنێین".
زیاتر گوتى، "ده‌یان هه‌نگاو هه‌ن له به‌رده‌م ئێمه‌ى ناڕازیدا بینێین و هیوادارین ناچاریش نه‌بین، چونكه هه‌موو به‌رپرسیارێتییه‌ك ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى یه‌كێتى".
به‌ڵام یه‌كێتى هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ر لایه‌نێك كێشه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌یه، با سكاڵا تۆمار بكات و یه‌كێتیش هێزێك نییه به ئاسانى تۆمه‌تى بۆ دروست بكرێت و هه‌ڕه‌شه‌ى لێ بكرێت.
سامان گه‌رمیانى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى به"وشه"ـى گوت، "ئێمه هه‌رزوو گوتمان بێمنهتین به‌ده‌ست ده‌نگدانه‌كه هه‌ژمار بكرێته‌وه، ده‌زانین ده‌نگه‌كانمان هى خۆمانن و ئه‌وه‌ى ده‌گوترێت داپۆشینى شكستى ئه‌و هێزانه‌یه به تۆمه‌تباركردنى یه‌كێتى".
هه‌روه‌ها گوتى، "ئاگامان لێیه هه‌ندێ هێز یه‌ك له‌سه‌ر یه‌ك تۆمه‌تمان بۆ دروست ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ش ده‌كه‌ن، یه‌كێتى هێزێك نییه ئاسان تۆمه‌تبار بكرێت و هه‌ڕه‌شه قبووڵ بكات، له‌به‌رئه‌وه وا باشه خه‌ڵك هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنن و هه‌ر لایه‌نه و له‌گه‌ڵ شكسته‌كه‌ى خۆى بژى، یه‌كێتیش هه‌ڵبژاردنى پێشوو كه‌وت و كه‌سیشى تۆمه‌تبار نه‌كرد به ساخته‌كارى".