بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتنی ناوكیی ئێران و دووباره سه‌پاندنی سزاكان كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر پڕۆژه ئابوورییه‌كانی ئه‌فغانستان.
ئاژانسی
ڕۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، به‌نده‌ری چاباهار كه له‌لایه‌ن هیندستانه‌وه یارمه‌تی ده‌درێت و شوێنه‌كه‌ی له ئێرانه ئێسته گه‌شه‌ی پێ دراوه وه‌ك به‌شێك له كردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان كه به به‌های چه‌ندان ملیار دۆلار قازانجی بۆ ئابووری ئه‌فغانستان ده‌بێت و پشتبه‌ستنی به پاكستان ده‌بڕێت.
به‌هێزكردنی ئابووری ئه‌فغانستان ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی داوای یارمه‌تی له وڵاتانی تر كه بازرگانییه‌كانی كابول زۆرینه‌ی له ڕێی فرۆشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئه‌فیونی قه‌ده‌غه‌كراوه‌وه بووه له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه.
به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ دووباره سه‌پاندنی سزا ئابوورییه‌كان و سزادانی ئه‌و وڵاتانه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه كردووه.
به‌رپرسێكی هیندستان ڕای گه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ وای كرد بگه‌ڕێینه‌وه خاڵی سه‌ره‌تا و دووباره بیر له ڕێچاره‌یه‌كی تر بۆ ئه‌م كێشه‌یه بكه‌ینه‌وه، كه ئه‌وه تاكه ڕێیه ده‌توانێت شێوازی بازرگانیكردن له نێوان هیندستان و ئه‌فغانستان و هیندستان بگۆڕێت، به‌ڵام ئێسته كاره‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ر هاتووه.
ڕێككه‌وتنی پڕۆژه‌ی بازرگانیكردن و به‌هێزكردنی ئابووری كابول له‌لایه‌ن وڵاتانی ئێران و هیندستان و ئه‌فغانستان له ساڵی 2016 واژووی له‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام تا ئێسته ده‌ست به كاره‌كان نه‌كراوه.