له دادگه‌ی فه‌له‌ستین به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگری له وه‌رگرتنی حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران كرا، ئه‌مه‌ش ده‌نگۆیه‌كی زۆری له‌ناو مسوڵماناندا دروست كردووه.
مه‌حموود هه‌باش قازییه‌كی ناسراو و متمانه پێكراوی فه‌له‌ستینه، ڕۆژی پێنجشه‌م ئه‌و به میدیاكانی ڕاگه‌یاند، بڕیاریان داوه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا هیچ حاڵه‌تێكی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران وه‌رنه‌گرن، چونكه پێیان وایه مرۆڤ به زمانی ڕۆژوو و برسێتییه‌وه زۆر شت ده‌كات كه له ده‌سه‌ڵات و ویستی خۆیدا نییه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بڕیاره حاڵه‌ته زۆر گرنگ و پێویسته‌كان وه‌رگرن و به باشترین شێوه چاره‌ی بكه‌ن، به‌ڵام تا بكرێت هیچ حاڵه‌تێكی جیابوونه‌وه وه‌رناگرن و بۆ دوای مانگی ڕه‌مه‌زانی هه‌ڵده‌گرن.
ئه‌و قازییه ده‌ڵێ: "ئه‌م بڕیاره‌مان له ئه‌نجامی ئه‌و وانانه‌وه دا كه پێشتر وه‌رمانگرتووه و له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه فێر بووین، چونكه ساڵانی پێشوو له مانگی ڕه‌مه‌زاندا زۆربه‌ی ئه‌و جیابوونه‌وانه‌ی هاتوونه‌ته لامان به هۆكاری نابه‌جێ بوون، بۆیه داوایان لێ ده‌كه‌ین وریای ڕۆژووه‌كه‌یان بن و له‌م مانگه‌دا دووركه‌ونه‌وه له جیابوونه‌وه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه، كه جیابوونه‌وه‌كانی ساڵانی ڕابردوو له مانگی ڕه‌مه‌زاندا به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له كاته‌كانی تر زیاتر بووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی برسێتی و بێ هێزی هه‌ردوو لایه‌نه‌وه بووه و شه‌ڕیان به‌یه‌كتری فرۆشتووه، بۆیه له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه، ڕایان گه‌یاند كه هیچ جیابوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر زۆر گرنگ و به په‌له نه‌بێت له دادگا وه‌ری ناگرن، تا مانگی ڕه‌مه‌زان كۆتای دێت.