شۆفێرێكی پاكستانی ده‌ستدرێژیی كرده سه‌ر كچێك، بۆ ئه‌مه‌ش بیانوویه‌كی نه‌گونجاو و باوه‌ڕ پێنه‌كراوی بۆ پۆلیس و دادوه‌ران هێنایه‌وه، بۆیه هیچیان له سزاكه‌ی پێ كه‌م نه‌كرده‌وه.
دادگای ساوپوارك كراونی به‌ریتانی، ئه‌و شۆفێره 38 ساڵه پاكستانییه‌یان گرت كه له ناو تاكسییهكهیدا ده‌ستدرێژیی كردبووه سه‌ر سه‌رنشینێكی 27 ساڵ، بۆیه سزای گرتنی 12 ساڵیان بۆ دانا و له نزیكترین كاتدا ده‌ست به جێبه‌جێكردن ده‌كات.
میدیاكان له‌باره‌ی ئه‌م ڕووداوه بڵاویان كرده‌وه، ئه‌م كچه به شێوه‌ی تایبه‌تی ئه‌و تاكسییه‌ی گرتووه و شۆفێره‌كه‌ش كه خاوه‌نی ژن و منداڵیش بووه، كچه‌كه‌ی بردووه‌ته چۆڵه‌وانییه‌ك و ده‌ستدرێژیی كردووه‌ته سه‌ر، له كاتێكدا كچه‌كه له دواوه دانیشتووه.
پۆلیسی وڵات به پیاوه‌كه‌یان گوتووه كه ژیانی ئه‌و كچه‌ی وێران كردووه، بۆیه سزاكه‌ی هێشتا به كه‌متر له ئاستی تاوانه‌كه‌ی داده‌نێن.
ئه‌و كچه‌ی له ستریپام باشووری ڕۆژئاوای له‌نده‌ن ده‌ژیا و له لایه‌ن شۆفێره‌كه‌وه ده‌ستدرێژی كرایه سه‌ر، وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه، كه كراسێكی ڕووتی سوفی له‌به‌ردا بووه، بۆ ئه‌مه‌ش كابرای تاوانبار گوتوویه‌تی وێنه‌ی سێڵفیمان گرتووه و ئه‌وه‌تا به ویستی خۆی هاتووه‌ته لام، به‌ڵام له وێنه‌كه‌دا ئاشكرایه كه ئه‌م شته دووره له ڕاستی و كابرا تاوانباره و به زۆر ده‌ستدرێژیی كردووه‌ته سه‌ر.
بۆیه تاوانه‌كه‌ی گه‌وره‌تر بوو و سزاكه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر درا، ئه‌و كۆمپانیایه‌ش كه تایبه‌ت بوون به شۆفێری تاكسی و ئه‌و شۆفێره كارمه‌ندی ئه‌وان بوو، شه‌رمه‌زاری خۆیان ده‌ربڕی و داوای لێبوردنیان كرد، چاوێكیان به سیسته‌می كاره‌كانیاندا خشانده‌وه.