له ئاهه‌نگه شاهانه‌یییه‌كه‌دا، چاوی كامێرا‌كان به ته‌واوی له‌سه‌ر چێلسی داڤی و كرێسیدا بۆناس كۆنه خۆشه‌ویسته‌كانی شازاده هاری بوون كه به‌شدارییان له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه كردبوو و به جوانترین شێوه خۆیان ڕازاندبووه‌وه.
چێلسی داڤی 32 ساڵ، بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ له 2003 تا 2010 له‌گه‌ڵ شازاده هاری له پێوه‌ندی خۆشه‌ویستیدا بوون، به‌ڵام دواتر به هۆكارێكی نادیار له یه‌كتر جیا بوونه‌وه و كۆتایان به پێوه‌ندییه‌كه‌یان هێنا.
دوێنێ به كڵاو و كراسێكی نیلییه‌وه، خۆی ڕازاندبووه‌وه و به‌شداری له ئاهه‌نگه‌كه كرد، به‌ڵام چاوی كامێرا‌كان به ته‌واوی له‌سه‌ر ده‌موچاوی بووه و ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كه له سه‌ره‌تادا چه‌ند به ڕوویه‌كی خۆشه‌وه خۆی ده‌كات به ژووردا، به‌ڵام دواتر ورده ورده ڕه‌نگی تێك ده‌چێت و چاوی پڕ ده‌بێت له گریان.
هه‌روه‌ها كریسیدا بۆناس 28 ساڵ، ئه‌كته‌رێكی ناسراوی به‌ریتانییه و له ماوه‌ی ساڵانی 2012 تا 2015 له‌گه‌ڵ سازاده له په‌وه‌ندی خۆشه‌ویستیدا بوون و دواتر جیابوونه‌وه، دوێنێ به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه‌ی كردبوو و به كراسێكی ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌وه خۆی پشانی خه‌ڵكی دا و پیرۆزبایی له شازاده و مێگه‌ن كرد.
دوێنێ شه‌موو هێنری چارلز ئا‌لبێرت داڤد ناسراو به شازاده هاری، كوڕی دووه‌می خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا، له‌گه‌ڵ مێگه‌ن مێركل ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی، له ئاهه‌نگێكی گه‌وره و ڕازاوه‌دا ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌یان ئه‌نجام دا و به به‌رچاوی هه‌موو دنیادا له یه‌كتر ماره كران.