خورما وەكو نەریتێك لای مسوڵمانان بۆ شكاندنی رۆژوو بەكاردەهێنرێت، بەهۆی سوودە تەندروسییەكانی لە فەرموودە و دەقە ئاینییەكان ناوی هاتووە و ئاماژە دراوە، كە خواردنی خورما لە مانگی ڕەمەزان سوننەتێكە و دەبیێ مسوڵمانان پێڕەوی بكەن، توێژینەوە پزیشكییەكانیش گرنگترین سوودەكانیان خستووەتەڕوو كە بریتین لەمانەی خوارەوە.
یەكەم:
خورما بە بزوێنهری زیاد كردنی وزەی لەش دادەنرێت، چونكە بڕێكی زۆر شەكری سروشتی تێدایە و ڕێ لە دابەزاندنی شەكری لەش دەگرێت بە هۆی نەخواردنی ژەمەكانەوە.
دووەم: سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ڕیشاڵی چالاك و ڤیتامین B1,B3,B5,A1,C سەرجەم ئەو ڤیتامین و پێكهاتانە زۆر بەسوودن بۆ جەستەی مرۆڤ.
سێیەم: خورما بڕێكی زۆر ئاسنی تێدایە و ڕێ لە نەخۆشی كەمخوێنی دەگرێت و رێژەی خوێن لە لەش دا زیاد دەكات.
چوارەم: یارمەتی بەهێزكردنی سیستەمی هەرس دەدات و كرداری هەرس باشتر دەكات، هەردوو جۆری ریشاڵی تواوە و ریشاڵی نەتواوەی تێدایە لەگەڵا چەند جۆرێكی جیاواز لە ترشی ئەمینی.
پێنجەم: رێژەی كۆڵیسترۆڵ ئاسایی دەكاتەوە، چونكە بڕێكی زۆر كەم چەوری لە پێكهاتەی خورمادا بوونی هەیە.