دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای نۆكیا بۆ مانگی ئایاری ساڵی 2018 نوێترین مۆبایلی خسته بازاڕه‌كانه‌وه ئه‌وه به‌دی ده‌كرێت كه دیزاینه‌كه‌ی هه‌مان دیزانینی iphone X ه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای نۆكیا ده‌كات و ده‌ڵێت، نۆكیا بۆ ساڵی 2018 مۆبایلێكی نوێی دروست كرد به‌ناوی "Nokia X6" ه‌وه، كه هه‌مان دیزاینی iphone X ی بۆ داناوه، لێره‌شدا ئه‌وه‌ی جێی باسه ئه‌وه‌یه كه كۆمپانیای ئه‌پڵ هیچ سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر كۆمپانیای نۆكیا تۆمار نه‌كردووه له دزینی دیزاینه‌كه‌ی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماڵپه‌ڕه‌كه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات و ده‌ڵێت، مۆبایله نوێكه‌ی نۆكیا پاترییه‌كی 3060 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 600، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 13 مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 16 مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 5.80 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1080 به 2280 پیكسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه چوار گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی له 32 گێگابایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 256 گێگابایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.1 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته 250 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.