یاری Fortnite كه دروستكراوی كۆمپانیای Epic Gamesه یه‌كێكه له یارییه به‌ناوباگه‌كانی دنیا كه كۆمپانیاكه به‌نیازه ئه‌م هاوینه بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید به‌رده‌ستی بخات، كه ئه‌م یارییه ئێسته بۆ سیسته‌می IOS به‌رده‌سته.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوته‌وه و باس له یارییه به‌ناوبانگه‌كه‌ی Fortnite ده‌كات و ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م یارییه به‌ناوبانگه بۆ سیسته‌می IOS به‌رده‌ست بوو كۆمپانیای Epic Games بڕیاری دا له هاوینی ئه‌م ساڵدا یارییه‌كه‌ی به‌رده‌ست بخات بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆر له به‌كارهێنه‌رانی ئه‌ندرۆید داواكاری ئه‌وه‌یان كردبوو كه یارییه‌كه بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆیدیش به‌رده‌ست بێت.
یاریی به‌ناوبانگی Fortniteله 25ی ته‌مووزی 2017 دا خرایه بازاڕه‌كانه‌وه، ئه‌م یارییه له‌لایه‌ن "دارین سێگ" ه‌وه ده‌رهێنراوه و دیزاینی یارییه‌كه‌ی كردووه، ئه‌م یارییه سه‌ره‌تا بۆ ئامێره‌كانی "PlayStation 4 ، Xbox One، Microsoft Windows" به‌رده‌ست بوو، به‌ڵام ئێسته ده‌توانی له رێی سیسته‌می IOS ه‌وه ئه‌م یارییه بكه‌ی، جگه له‌وه‌یش كۆمپانیاكه به‌نیازه بۆ ئه‌م هاوینه بۆ سیسته‌می ئه‌درۆیدیش به‌رده‌ستی بخات.