شان، بریتییه له‌و جومگه‌یه‌ی كه ده‌كه‌وێته نێوان بڕبڕه‌ی پشت و قه‌فه‌زه‌ی سنگ و ئێسكه‌كانی باسك و بازوه‌وه، جومگه‌ی شان له‌سێ به‌ش پێكهاتووه ئه‌وانیش (ده‌فه‌ی شان له‌گه‌ڵ ئێسكی باسك جه‌ڵه‌مه له‌گه‌ڵ قه‌فه‌زه‌ی سنگ).
د. ڕێبین صاڵح پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری ئێسك و بڕبڕه‌ی پشت بۆ "وشه" هۆكاره‌كانی توشبوون به ئازاری شان و ڕێنوێنى و چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕوون ده‌كاته‌وه.
یه‌كه‌م/هۆكاری تووشبوون به ئازاری شان چیه؟
ئازار له‌شاندا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له‌شان خۆیدا یان بوونی نه‌خۆشی له‌بڕبڕه‌كانی مل و قه‌فه‌زه‌ی سنگ و مه‌چه‌ك وا ده‌كات شان تووشی ئازار ببێت، واتا به‌شێوه‌یه‌ك بوونی نه‌خۆشی له جومگه و هه‌ندێك له ئه‌ندامه‌كانی له‌ش و شان ڕووبه‌ڕووی ئازار ده‌كاته‌وه.
دووه‌م/خه‌وتن له‌سه‌ر لای راست یا چه‌پ چی زیانێكی بۆ شان هه‌یه؟
خه‌وتن له‌سه‌رشان وه‌ك ئه‌وه وایه قورساییه‌ك به قه‌باره‌ى تۆنێك به جومگه‌ی شانی ئه‌و مرۆڤه‌وه بێت به‌مه‌یش هه‌وكردن و كلس و هه‌ندێك جار زبری له‌ناو جومگه‌دا دروست ده‌بێت، خه‌وتن به‌لای راست یان چه‌پدا هیچ زیانێكی نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام له‌سه‌ر یه‌ك لا بوو ئه‌وا زیان دروست ده‌كات، باشترین جۆری خه‌وتنیش بۆ مرۆڤ ئه‌و خه‌وتنه‌یه كه له‌سه‌ر پشت بێت.
سێیه‌م/چاره‌سه‌ره‌كانى ئازارى شان چییه؟
چاره‌سه‌ره‌كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر جۆری نه‌خۆشییه‌كه چه‌ندان نه‌خۆشی هه‌یه له شان ئازار دروست ده‌كات پێویستی به چاره‌سه‌ری سروشتی هه‌یه هه‌ندێك جار نه‌شته‌رگه‌ری و به‌كارهێنانی ده‌رمان واتا به‌پێی نه‌خۆشی چاره‌سه‌ره‌كان بۆ نه‌خۆش داده‌نرێت.
چواره‌م/چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شان بكرێت له كاتی وه‌رزش كردن؟
پێویسته له كاتی وه‌رزشكردندا به وریاییه‌وه له ژێر سه‌رپه‌رشتی كردنی كه‌سانی شاره‌زا وه‌رزش بكرێت و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جوڵاندنه‌وه‌ی شان بكرێت به‌تایبه‌ت له ڕووی ئه‌نجامدانی زنجیره وه‌رزشییه‌كان كه مرۆڤه‌كان هه‌ڵده‌ستن پێی، پێویست ده‌كات له سه‌ره‌تادا په‌ناببرێته به‌ر وه‌رزشه ساده‌كان تا ماسولكه‌كان ده‌كرێنه‌وه دواتر بۆ قۆناغه‌كانی وه‌رزشكردن هه‌نگاو بنرێت، چونكه ئه‌گه‌ر به وریاییه‌وه وه‌رزش نه‌كرێت له‌كاتی جوڵانی نا دروست زیان به ماسولكه‌ی شان ده‌گه‌یه‌نێت.
پێنجه‌م/ئایا ئازاری شان پێوه‌ندی به ئاستی ته‌مه‌نه‌وه هه‌یه؟
ئێسكه نه‌رمه و زبربوونی جومگه له‌گه‌ڵ ئاستی ته‌مه‌ندا دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ها لاوازی ماسولكه‌كان زۆر ده‌بێت، به‌ڵام له كه‌سانی گه‌نجدا كه‌وتن یان زه‌بر كاریگه‌ری هه‌یه به‌جیاواز له‌كه‌سانی به‌ته‌مه‌ندا.
شه‌شه‌م/پشتگوێ خستنی ئازاری به‌رده‌وامی شان چ زیانێكی ده‌بێت؟
ئازاری شان له ڕه‌قبوونێكی ئاسایی ماسولكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا نه‌خۆشی دڵ پشگوێ خستنی ئازاری شان له‌وانه‌یه له كۆتایدا ده‌ركه‌وێت ئه‌و كه‌سه نه‌خۆشی دڵی هه‌یه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌شی هه‌یه ماسولكه‌كان ره‌ق بوبێت به‌هۆی زه‌بره‌وه هه‌رئازارێك ئه‌گه‌ر پێنج ڕۆژی خایاند یان چه‌ند جارێك دوباره بۆوه زیاتر له مانگێك پێویستی به پشكنین و سه‌ردانی پزیشك هه‌یه.
زۆر جار مرۆڤ شانه‌كانی تووشی ئازار ده‌بێت به‌هۆى وه‌رزشكردنی توند یان جوڵه‌یه‌كی له‌ناكاو، به‌ڵام هه‌ندێك جار بوونی ئازار له شان مانای تر ده‌گه‌یه‌نێت وه‌ك بوونی كێشه له فه‌رمانی ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌وه‌ی له‌ش بۆ نمونه دڵ، ئه‌و كێشه زۆرتر له كاتی به ته‌مه‌نداچوون سه‌ر هه‌ڵده‌دات.
شان ئه‌و جومگه‌یه‌یه كه زۆرترین جوڵانه‌وه‌ی هه‌یه، له‌هه‌مان كات زیاترین ئه‌گه‌ری تووشبوون به ئازاری هه‌یه كه ره‌نگه ئه‌و ئازاره نیشانه‌ی چه‌ند جۆره نه‌خۆشییه‌ك بێت، هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌ك توند و له‌ناكاو و هه‌ڵه‌ی جومگه‌ی شان ئه‌گه‌ری هه‌وكردنی به‌سته‌ره‌كانی جومگه‌كه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ئازاربه‌خش ده‌بن، هه‌روه‌ها نیشتنی كلس له‌ناو جومگه‌كه و ره‌قبوونی به‌هۆی كه‌می گه‌یشتنی خوێن بۆی ئازار دروست ده‌كه‌ن، جگه له ئازاری شه‌وانه‌ی شان كه ره‌نگه به‌هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌وه بێت و ره‌قبوونی شان دروست بكات.
به‌گشتی ئازاری شان پێوه‌سته به به‌ته‌مه‌نچوون و ئه‌گه‌ر نیشانه‌ی هه‌ندێك نه‌خۆشی مه‌ترسیدار نه‌بێت، ئه‌وه هه‌ندێك هه‌نگاو هه‌ن كه كه‌می ده‌كه‌نه‌وه وه‌ك دانانی پارچه به‌فرێك له‌سه‌ر شوێنی ئازاره‌كه بۆ زیاتر له‌جارێك له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا بۆ چاره‌سه‌ری هه‌وكردن ئه‌گه‌ر هه‌بێت.
هه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه له جوڵه‌ی له‌ناكاو و جوڵاندنی به‌هێزی سه‌ر بۆ پشته‌وه و ئه‌نجامدانی هه‌ندێك جۆر وه‌رزشی سووكی ماسولكه‌كانی ئه‌و ناوچه بۆ به‌هێزكردنیان، ئه‌وانه‌ش له‌پاڵ ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ر هه‌وكردنێك هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ر به‌كاره‌با و شه‌پۆڵی سه‌رووی ده‌نگی له ناوچه‌ی شان.